زێبارى: رزگاركردنى راوچيه قهتهرييهكان گاڵته‌كردنه به سه‌روه‌رى عێراق
له لايه‌ن گرووپێكى سه‌ر به ئێرانه‌وه رفێندرابوون.
K24 – هه‌ولێر:
هۆشيار زێبارى وه‌زيرى پێشووى ده‌ره‌وه و دارايى عێراق ره‌خنه‌ى له ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق گرت له باره‌ى ئازادكردنى ئه‌و راوچييه قهتهريانهى ساڵ و نيوێك له‌مه‌وبه‌ر له باشوورى عێراق رفێندرابوون.
زێبارى له جريوه‌يه‌كدا كه له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر بڵاويكردووه‌ته‌وه نووسيويه‌تى: به‌ردانى راوچييه قهتهرييهكان له عێراق دواى 16 مانگ له ده‌ستبه‌سه‌ر كردنيان له لايه‌ن گرووپێكى سه‌ر به ئێران و حزبوڵڵاى شيعهوه به گاڵته‌جاڕى له هه‌مبه‌ر سه‌روه‌رى عێراق هه‌ژمار ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق رۆژى هه‌ينى رابردوو، 26 راوچى قه‌ته‌رى وه‌رگرته‌وه، به بێ ئه‌وه‌ى ئاماژه به‌وه بكات له لايه‌ن چ گرووپێكه‌وه وهريگرتوونهتهوه.
دواتر وه‌زاره‌ته‌كه رايگه‌ياند، ئه‌و راوچييه رفێندراوانه عێراقيان به‌ره‌و قه‌ته‌ر بهجێهێشتووهظ
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى عێراق بڵاويانكردووه‌ته‌وه، ئه‌و راوچيانه له به‌رامبه‌ر رزگاركردنى ئه‌ندامى حزبێكى سياسى كه ناوى نه‌هێنراوه له لايه‌ن گرووپێكى به‌رهه‌ڵستكارى سوورياوه، رزگاركراوون.
سه‌رچاوه ميدياييهكان ئاماژه‌يان بۆ ئه‌وه كردووه، پرۆسه‌ى رزگاركردنى رفێندراوه قهتهرييهكان راسته‌وخۆ له لايه‌ن سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى و وه‌زيرى ناوخۆ قاسم ئهعرهجييهوه سهرپهرشتيكراوه.
له قه‌ته‌ر ميرى ئه‌و وڵاته ته‌ميم بن حه‌مه‌د ئالسانى پێشوازيان لێكراوه.
هاوكات دوێنێ هه‌ينى بۆ يه‌كه‌مجار عه‌ره‌بستانى سعووديه رايگه‌ياند، دوو هاووڵاتى وڵاته‌كه‌ى له ريزى ئه‌و 26 كه‌سه بوون كه له عێراق رفێندرابوون و له به‌رامبه‌ردا سعووديه سوپاى عێراقى كرد بۆ هه‌وڵه‌كانى له هه‌مبه‌ر رزگاركردنى رفێندراوهكات.
Release of Qatari hunters in Iraq after 16 months in captivity by a pro Iranian & Hizbulah Shia armed group is a travesty of sovereign Iraq.
— Hoshyar Zebari (@HoshyarZebari) ٢١ أبريل، ٢٠١٧