بە سەرپەرشتی سەرۆك بارزانی پارتی و یەكێتی گفتوگۆ لەبارەی میكانیزمی ئەنجامدانی ریفراندۆم دەكەن
لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی كاراكردنەوەی پەرلەمان دەكرێت
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی سەرۆك بارزانی، ھەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لەبارەی پرسی ریفراندۆم و كاراكردنەوەی پەرلەمان كۆدەبنەوە.
پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند، ئەمڕۆ ھەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی لە ھەولێر كۆبوونەوەیەكی دیكە ئەنجام دەدەن، تەوەرە سەرەكییەكانیشیان پێكدێن لە میكانیزمەكانی ئەنجامدانی ریفراندۆم و چۆنیەتی كاراكردنەوەی پەرلەمان.
ئەو كۆبوونەوەیە دوای ئەوە دێت كە دوێنێ سەركردایەتی ھاوبەشی یەكێتی و گۆران لە سلێمانی كۆبوونەوە و رایانگەیاند، پێویستە ریفراندۆم لە پەرلەمان بڕیاری لەسەر بدرێت و لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆشدا یەكێتی بۆچوونی گۆڕان دەخاتە بەرباس.