فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بارەگاكانی پەكەكە لە ناوچە سنوورییەكان بۆردومان دەكەن
بارەگاكانی پەكەكە لە دەڤەری سندی و گوندی حەوت تەنین و قهندیل بوونە ئامانجی فڕۆكە و تۆپخانەكانی توركیا
K24 - ھەولێر
تۆپخانەكانی توركیا بنكەكانی پەكەكەیان لە دەڤەری سندی لە قەزای زاخۆ تۆپبارانكرد، كە دەكەونە دەوروبەری گوندەكانی مێرگەشیش و دێرەشیش.
پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند ھەر ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بارەگاكانی پەكەكەیان لە گوندی حەفت تەنین ۆردومانكرد.
ئەو وێنانەی دەبینن، شوێنی تۆپبارانی سوپای توركیایە لە سنووری قەزای زاخۆ.
عەقید دلێر زێباری فەرماندەی پاسەوانی سنوور بە كوردستان24 رایگەیاند "فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە چیای مەتین و دەڤەری نھێلی و گوندی سەرگەلێ، بارەگاكانی پەكەكە بۆردومان دەكەن".
لەلایەكی دیكە ھەر ئەمڕۆ یەكشەممە 23 نیسانی 2017 فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا، بنكە و بارەگاكانی پەكەكەیان لە بناری قەندیل بۆردومان كرد.
فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ھەروەھا چیای "دێرێ"یان لە قەزای ئامێدی بۆردومانكرد.
وێنە: ئیسلام یوسف



