كۆليژى پۆليس دوو خول بۆ كوڕانى ده‌رچووى زانكۆ و ئاماده‌يى ده‌كاته‌وه
راگرايه‌تى كۆليژى پۆليس رايگه‌ياند، دوو خول بۆ پێگه‌ياندنى ئه‌فسه‌رانى پۆليس، تايبه‌ت به كوڕانى ده‌رچووى كۆليژه‌كان و پۆلى شه‌شه‌مى ئاماده‌يى ده‌كه‌نه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
راگرايه‌تى كۆليژى پۆليس رايگه‌ياند، دوو خول بۆ پێگه‌ياندنى ئه‌فسه‌رانى پۆليس، تايبه‌ت به كوڕانى ده‌رچووى كۆليژه‌كان و پۆلى شه‌شه‌مى ئاماده‌يى ده‌كه‌نه‌وه.
مه‌رجه‌كانى وه‌رگرتن بۆ كوڕانى ده‌رچووى زانكۆ:
1.ده‌رچووى زانكۆ بێت.
2.ده‌رچووى به‌شه‌كانى: ته‌كنۆلۆژياى زانيارى، فيزيا، كيميا، ژمێريارى، زمانى ئينگليزى، ياسا، ئه‌ندازيارى، ميكانيك، ئه‌ندازيارى كاره‌با و شارستانى، ئامار، كارگێڕى و ئابوورى بێت.
- ته‌مه‌نى له 25 ساڵ زياتر نه‌بێت.
- به‌رزى باڵاى 170 سانتيمه‌تر بێت.
- كێشى به‌م شێوه‌يه بێت (به‌رزى باڵا – 100+15).
- كۆنمره‌ى نابێت له 60 كه‌متر بێت بۆ ده‌رچوانى 2016 و بۆ ده‌رچوانى ساڵانى پێشتر 63 بێت.
- پێشينه له وه‌رگرتن بۆ كوڕ و براى شه‌هيدانى سه‌نگه‌ر ته‌نيا به مه‌رجى تێكڕاى نمره‌ى قوتابى پێشكه‌شكار ده‌درێت و هه‌ڵاوێر ده‌كرێت له‌م مه‌رجه.
مه‌رجه‌كان بۆ كوڕانى ده‌رچووى پۆلى شه‌شه‌مى ئاماده‌يى (زانستى و وێژه‌يى):
- ته‌مه‌نى له 22 ساڵ زياتر نه‌بێت.
- باڵاى له 170 سانتيمه‌تر كه‌متر نه‌بێت.
- كێشى به‌م شێوه‌يه بێت (به‌رزى باڵا – 100 + 15).
- تێكڕاى نمره‌ى نابێت له 60 كه‌متر بێت بۆ ده‌رچوانى 2016 و 63 له سه‌د بۆ ده‌رچووانى ساڵانى پێشتر.
- پێشينه له وه‌رگرتن بۆ كوڕ و براى شه‌هيدانى سه‌نگه‌ر ته‌نيا به مه‌رجى تێكڕاى نمره‌ى قوتابى پێشكه‌شكار ده‌درێت و هه‌ڵاوێر ده‌كرێت له‌م مه‌رجه.
مه‌رجه گشتييه‌كان:
- خاوه‌نى ره‌گه‌زنامه‌ى عێراقى بێت و دايك و باوكى عێراقى بن.
- نابێت فه‌رمانبه‌ر يان كارمه‌ند بێت له هيچ فه‌رمانگه‌يه‌كى حكومى.
- ره‌وشتى باش بێت و رابردووى پاك بێت و هيچ دادگايى نه‌كرابێت و له‌سه‌ر تاوانى به‌دڕه‌وشتى سزا نه‌درابێت.
- ده‌ربچێت له ليژنه‌ى پزيشكى و تاقيكردنه‌وه‌ى تواناى له‌ش.
پێشكه‌شكردن
ته‌نيا له رێگه‌ى ماڵپه‌ڕى ئه‌ليكترۆنى كۆليژى پۆليسى هه‌ولێر ده‌بێت به‌م ناونيشانه (www.hawlerpa.com).
ماوه‌ى پێشكه‌شكردن:
له 24ى نيسان/ ئه‌پريڵى 2017 تاوه‌كو 3ى ئايار/ مايۆى 2017.