به‌وێنه و ڤيديۆ.. جوانى رووخسارى كچه كارمه‌ندێكى ئاگركوژێنه‌وه بووه‌ته جێگه‌ى سه‌رنجى هه‌زاران كه‌س
گڕى به‌رداوه‌ته‌وه تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان

K24- هه‌ولێر
كچه كارمه‌ندێكى ئاگركوژێنه‌وه، به‌جوانى رووخسار‌و وته‌و ئامۆژگارييه‌كانى، سه‌رنجى هه‌زاران كه‌سى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى ئينستاگرام راكێشاوه.
ماڵپه‌ڕى (CNN)، بڵاويكردووه‌ته‌وه، غان نارتين، كه به ره‌گه‌ز خه‌ڵكى وڵاتى نه‌رويجه و ته‌مه‌نى 30 ساڵه، به‌ڵام له‌ته‌مه‌نى 20 ساڵيدا بووه‌ته كارمه‌ندى ئاگركوژينهوه، به‌هۆى جوانى رووخسار‌و بڵاوكردنه‌وه‌ى ئامۆژگارييه‌كانى له‌تۆڕه كۆمهڵاييهتييهكان به‌تايبه‌تى ئينستاگرام، سه‌رنجى هه‌زاران كه‌سى به‌لاى خۆي‌دا راكێشاوه، به‌جۆريك زياتر له 100 هه‌زار فۆڵۆهرى هه‌يه.
نارتين له وته‌و ئامۆژگارييه‌كانى زياتر جه‌خت له‌سه‌ر خۆشبه‌ختى مرۆڤ و رێگاكانى به‌ده‌ستهێنانى سه‌ركه‌وتن ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ك له‌يه‌كێك له‌پۆسته‌كانى ده‌نووسێت: "ئه‌گه‌ر حه‌زت به‌و شته كرد كه ده‌ته‌وێت، به‌دڵنياييه‌وه ده‌توانى به‌ده‌ستى بهێنى"، له‌لايه‌كى ديكه نووسيويه‌تى"سه‌ركه‌وتن رێگايهك نييه بۆ گه‌يشتن به‌خۆشبه‌ختى، به‌ڵكو خۆشبه‌ختى كليلى سه‌ركه‌وتنه".

ئه‌و ماڵپه‌ڕه ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، نارتين، يه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ى حه‌ز به وه‌رزش ده‌كات و به‌وهۆيه‌شه‌وه له‌رێگه‌ى پۆستهكانييهوه ئامۆژگارى خه‌ڵك ده‌كات، له‌پێناوى به‌ده‌ستهێنانى له‌شێكى جوان و رێك وه‌رزش بكه‌ن.
