كلاسیكۆ 9 كەسی لە ھەولێر برینداركرد

4 گولـلە برینداربوون و 5 بە رووداوی ئۆتۆمبێل

K24 - ھەولێر

شەوی رابردوو دوای تەواوبوونی یاری كلاسیكۆی ئیسپانیا كە یانەی بارسێلۆنا توانی بە ئەنجامی 3 -2 لە یانەی ریال مەدرید بباتەوە، ھاندەرانی بارسێلۆنا لە شارەكانی كوردستان بۆ دەربڕینی خۆشی بە رژانە سەر شەقامەكان و ھەندێكیان تەقەیان كرد، ئەمەش بووە ھۆی برینداربوونی 9 كەس لە ھەولێر.

سامان بەرزنجی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەولێر بە كوردستان24 گوت: "بەھۆی تەقە و سوڕانەوە بە ئۆتۆمبێل لە شەقامەكان بەبۆنەی بردنەوەی یانەی بارسێلۆنا، 9 كەس لەشاری ھەولێر برینداربوون".

روونیكردەوە: "لەو ژمارەیەدا 4 كەس بە گولـلە و 5 دیكەش بە رووداوی ھاتووچۆ برینداربوون".

ئەمە لەكاتێكدایە چەندین جار لەلایەن دامودەزگا ئیداری و ئەمنییەكان ھاووڵاتیان ئاگاداركراونەتەوە كە لەكاتی دەربڕینی خۆشی تەقە نەكەن.

كلاسیكۆ 9 كەسی لە ھەولێر برینداركرد
كلاسیكۆ 9 كەسی لە ھەولێر برینداركرد
كلاسیكۆ 9 كەسی لە ھەولێر برینداركرد