بارزانى: ئیرادەی ژیاندۆستی و ئاوەدانی بەسەر کاولکاریدا سەرکەوت
له ساڵيادى بۆردومانكردنى شارۆچكهى قهڵادزێ له لايهن رژێمى بهعسهوه پهيامێكى بڵاوكردهوه.
K24 – ههولێر:
مهسعود بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان له ساڵيادى بۆردومانكردنى شارۆچكهى قهڵادزێ له لايهن رژێمى بهعسهوه پهيامێكى بڵاوكردهوه.
له پهيامهكهى سهرۆك بارزانيدا هاتووه: خەڵکی قەڵادزێ بە ژیان و ئاوەدانکردنەوە بەرەو رووی دوژمن بوونەوە، ئیرادەی ژیاندۆستی و ئاوەدانی بەسەر کاولکاریدا سەرکەوت.
دهقى پهيامهكه:
لە ساڵیادی بۆمبارانکردنی شاری قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لە 24/4/1974دا، سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئەو کارەساتە و هەموو شەهیدانی کوردستان دەنێرین.
قەڵادزێ هێمای خۆڕاگری و ئیرادەی بەرزی کوردایەتییە، دوژمن ویستی بە بۆردومانکردن و دواتر وێرانکردنی قەڵادزێ و راگواستنی خەڵکەکەی، ئیرادەی خەڵکی قەڵادزێ بشکێنێت و ژیان و شۆڕشگێڕیی لەو دەڤەرەدا نەهێڵێت، بەڵام خەڵکی قەڵادزێ بە ژیان و ئاوەدانکردنەوە بەرەو رووی دوژمن بوونەوە، ئیرادەی ژیاندۆستی و ئاوەدانی بەسەر کاولکاریدا سەرکەوت. سڵاو لە خۆڕاگری و قارەمانێتی خەڵکی سەربەرزی قەڵادزێ.