هێرشی توركیا بۆ سه‌ر یه‌په‌گه و یه‌به‌شه له رۆژئاوای كوردستان و شنگال ده‌ستیپێكرد
"26 فڕۆكه‌ی جه‌نگی توركیا به‌شداری هێرشه‌كه‌یان كردووه"
K24 - هه‌ولێر:
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، بنكه و باره‌گاكانی یه‌په‌گه و یه‌به‌شه له رۆژئاوا و باشووری كوردستان بۆردوومان ده‌كه‌ن و به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی نزیك له په‌كه‌كه، 26 فڕۆكه‌ی جه‌نگی له‌و هێرشانه‌دا به‌شدارییان كردووه.
بۆردوومانه‌كه هێزه‌كانی یه‌په‌گه و یه‌به‌شه‌ی له چیای شنگال و قه‌ره‌چووك و چوار گوندی ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی دێركی رۆژئاوای كوردستانیان كردووه‌ته ئامانج و به گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" كوژراو و برینداریان هه‌بووه".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان بۆردوومانه‌كه كاتژمێر " 2:00 "ـی نیوه‌شه‌و ئه‌نجامدراوه و جگه له باره‌گاكانی ئه‌و هێزانه‌ی سه‌ر به پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" له‌چیای قه‌ره‌چوغ و چوارگوندی سه‌ر به دێرك، ناوندی راگه‌یاندن و رادیۆ و ناوه‌ندی پێگه‌یاندن و چه‌ندین باره‌گای سه‌ربازیی دیكه كراونه‌ته ئامانج.
ئاژانسی هه‌واڵی فورات نیوز، نزیك له په‌كه‌كه رایگه‌یاندووه :" 26 فڕۆكه‌ی جه‌نگی توركیا پێكه‌وه هه‌ستاونه‌ته ئاسمانی ناوچه‌كه و رادیۆیه‌كیان به ناوی "ده‌نگی رۆژئاوا" كه رادیۆیه‌كی هێزه‌كانی سه‌ر به په‌كه‌كه‌یه كردووه‌ته ئامانج و دۆڵی قه‌سری و گوندی عاموده‌ش بۆمباران كراوه.

سوپای توركیاش له باره‌ی ده‌ستپێكردنی ئه‌و هێرشه‌وه زانیاری راگه‌یاندووه و ده‌ڵێن:" له هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و هێزانه به‌رده‌وام ده‌بن، چ له ناو خاكی توركیا بێت یان ده‌ره‌وه‌ی خاكی توركیا‌و ده‌یانكه‌نه ئامانج.
له باره‌ی بۆردوومانه‌كانه‌وه، ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی دیموكرات "په‌یه‌ده" رایگه‌یاندووه:" پێشبینیمان ده‌كرد توركیا رۆژئاوای كوردستان بۆردوومان بكات و پێویسته هاوپه‌یمانان له بۆردوومانه‌كانی توركیا بێده‌نگ نه‌بن.