زیانی بۆمبارانی فڕۆكه‌كانی توركیا راده‌گه‌یه‌نرێت
5 بنكه‌ی هێزه‌كانی یه‌به‌شه له شنگال كراونه‌ته ئامانج
K24 - هه‌ولیر:
به‌هۆی بۆردوومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیاوه بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی هێزه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" و یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شنگال " یه‌به‌شه" زه‌ره‌رو زیانێكی زۆر به‌و ناوه‌ندانه كه‌وتووه و به گوێره‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌ك كه میدیاكانی نزیك له په‌كه‌كه بڵاویان كردووه‌ته‌وه، باره‌گای رادیۆی "ده‌نگی رۆژئاوا" له‌و هێرشه‌دا خاپوور كراوه.
هه‌روه‌ها به گوێره‌ی زانیارییه‌كان 5 بنكه‌ی هێزه‌كانی یه‌به‌شه له ناوچه‌كانی شنگال كراونه‌ته ئامانج و خاپوور كراون.
.jpg)
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا بۆ ناوچه‌ی قه‌ره‌چوغ زیانی گیانی به دواوه بووه و چه‌ندین كه‌س كوژراون و بریندار بوون.
ده‌رباره‌ی بۆردوومانه‌كانی ناوچه‌كانی شنگال، ، نیعمه‌ت مارۆنسی و مه‌سعوود محه‌مه‌د په‌یامنێرانی كوردستان24 له زاری به‌رپرسانی ئه‌منی وناوچه‌كه و هێزه‌كانی یه‌به‌شه‌وه دوایین زانیارییه‌كانی زیانی ئه‌و بۆردوومانه‌یان بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی شنگال راگه‌یاند.
قاسم سمۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی شنگال به كوردستان24 راگه‌یاند" له چیای شنگال و گه‌لیی كه‌رسێ و ده‌روازه‌ی گه‌لیی شنگال، باره‌گاكانی په‌كه‌كه بۆردوومان كراون.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، باره‌گایه‌كی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش به‌ر بۆردوومانه‌كه كه‌وتووه و 5 پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و 6 دیكه‌ش بریندار بوون.
دكتۆر عه‌بدوڵڵا جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی دهۆكیش رایگه‌یاند:" 4 له برینداره‌كان گه‌یشتوونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كه‌یان".
له لایه‌كی دیكه‌وه، مەزلوم شنگالی - بەرپرسی یەکینەکانی شنگال یەبەشە رایگه‌یاند :" لە ئەنجامی بۆمبارانی فرۆکەکانی تورکیا شەھیدێک و سێ بریندارمان هه‌یه.
شه‌وی رابردوو و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، بنكه و باره‌گاكانی یه‌په‌گه و یه‌به‌شه له رۆژئاوا و باشووری كوردستان بۆردوومان ده‌كه‌ن و به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی نزیك له په‌په‌كه، 26 فڕۆكه‌ی جه‌نگی له‌و هێرشانه‌دا به‌شدارییان كردووه.
بۆردوومانه‌كه هێزه‌كانی یه‌په‌گه و یه‌به‌شه‌ی له چیای شنگال و قه‌ره‌چووك و چوار گوندی ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی دێركی رۆژئاوای كوردستانیان كردووه‌ته ئامانج و به گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" كوژراو و برینداریان هه‌بووه".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان بۆردوومانه‌كه كاتژمێر " 2:00 "ـی نیوه‌شه‌و ئه‌نجامدراوه و جگه له باره‌گاكانی ئه‌و هێزانه‌ی سه‌ر به پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" له‌چیای قه‌ره‌چوغ و چوارگوندی سه‌ر به دێرك، ناوندی راگه‌یاندن و رادیۆ و ناوه‌ندی پێگه‌یاندن و چه‌ندین باره‌گای سه‌ربازیی دیكه كراونه‌ته ئامانج.
ئاژانسی هه‌واڵی فورات نیوز، نزیك له په‌كه‌كه رایگه‌یاندووه :" 26 فڕۆكه‌ی جه‌نگی توركیا پێكه‌وه هه‌ستاونه‌ته ئاسمانی ناوچه‌كه و رادیۆیه‌كیان به ناوی "ده‌نگی رۆژئاوا" كه رادیۆیه‌كی هێزه‌كانی سه‌ر به په‌كه‌كه‌یه كردووه‌ته ئامانج و دۆڵی قه‌سری و گوندی عاموده‌ش بۆمباران كراوه.
سوپای توركیاش له باره‌ی ده‌ستپێكردنی ئه‌و هێرشه‌وه زانیاری راگه‌یاندووه و ده‌ڵێن:" له هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و هێزانه به‌رده‌وام ده‌بن، چ له ناو خاكی توركیا بێت یان ده‌ره‌وه‌ی خاكی توركیا‌و ده‌یانكه‌نه ئامانج.
له باره‌ی بۆردوومانه‌كانه‌وه، ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی دیموكرات "په‌یه‌ده" رایگه‌یاندووه:" پێشبینیمان ده‌كرد توركیا رۆژئاوای كوردستان بۆردوومان بكات و پێویسته هاوپه‌یمانان له بۆردوومانه‌كانی توركیا بێده‌نگ نه‌بن.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)