به‌غدا ئـيـدانـه‌ى بۆردومانكردنى شنگال له‌ لايه‌ن توركياوه‌ ده‌كات

هۆشداريشى دايه‌ توركيا

K24 – هه‌ولێر:

حكومه‌تى ئيتحادى عێراق، به‌ سه‌رۆكايه‌تى حه‌يده‌ر عه‌بادى ئيدانه‌ى بۆردومانى به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆى توركياى بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ى شنگالى كرد.

حكومه‌تى عێراق هۆشداريشى دايه‌ توركيا له‌ ئه‌گه‌رى دووباره‌ بوونه‌وه‌ى بۆردومانه‌كانى سوپاى توركيا بۆ سه‌ر خاكى عێراق.

به‌ره‌ به‌يانى ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌ جه‌نگييه‌كانى سوپاى توركيا بۆردومانى چه‌ند ناوه‌ندێكيان له‌ شنگال كرد و له‌ ئاكامدا 5 پێشمه‌رگه‌ شه‌هيد و 8 پێشمه‌رگه‌ بريندار بوون.