رووسیا دژی ھێرشەكانی توركیایە بۆ سەر چیای شنگال و قەرەچووغ
كاریگەرییەكی خراپی بۆ سەر رەوشی گشتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان و پرۆسەی دانوستان ھەیە
K24 - ھەولێر
جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا گێنادی گاتیلۆڤ لە بارەی ھێرشە ھەواییەكانی توركیا بۆ سەر ھەردوو چیای شنگال و چیای قەرەچووغ لە رۆژئاوای كوردستان رایگەیاند "ئەم جورە ئۆپەراسیۆنانە كاریگەرییەكی خراپیان بۆ سەر ناوچەكە ھەیە".
گاتیلۆڤ لە بارەی ئاگاداركردنەوەیان لە لایەن توركیاوە گووتی "نازانم ئاگادار كراوین یان نا، بەڵام ئەم جورە ئۆپەراسیۆنە كاریگەرییەكی خراپی بۆ سەر رەوشی گشتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان و پرۆسەی دانوستان دەبێت".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولوود چاوشئۆغلو رایگه‌یاند "دوو كاتژمێر پێشتر ئه‌مریكا و رووسیامان له هێرشه‌كه‌ی شنگال ئاگادار كردنه‌وه و رامانگه‌یاند ده‌مانه‌وێت ئۆپه‌راسیۆن له ناوچه‌ی شنگال و باكووری سوریا ئه‌نجام بده‌ین".
لێدوانی وەزیری دەرەوەی توركیا پاش لێدوانێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ھات كە به ده‌ربڕینی "نیگه‌رانی قووڵی" خۆی له‌باره‌ی هێرشی فرۆكه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر چیای شنگال و چیای قه‌ره‌چووغ له رۆژئاوای كوردستان رایگه‌یاند "ئه‌م هێرشانه به هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له شه‌ڕی دژی داعش ئه‌نجام نه‌دراون".
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا به‌ره‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو چیای شنگالیان بۆردومانكرد و به‌هۆیه‌وه پێنج پێشمه‌رگه شه‌هیدبوون و حه‌وتی دیكه‌شی برینداربوون.
لە ھێرشێكی دیكە بۆ سەر چیای قەرەچووغ لە نزیك شاروچكەی دێرك لە رۆژئاوای كوردستان، بارەگای فەرماندیی یەپەگە بووەتە ئامانجی فڕۆكەكانی توركیا.
بە گوتەی رێدوور خەلیل، گوتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل - یەپەگە، "20 شەڕڤان شەهیدبوون و 18 دیکەش برینداربوون، کە برینی سێیان سەختە" و ھەروەھا بیناكانی بەشی میدیای یەپەگە بە تەواوەتی رووخاون.