ئه‌ردۆغان و بن عه‌لى سه‌ره‌خۆشى له‌ سه‌رۆك بارزانى ده‌كه‌ن

به‌ بۆنه‌ى شه‌هيد و برينداربوونى ژماره‌يه‌ك پێشمه‌رگه‌ له‌ ئاكامى هێرشى ئاسمانى فڕۆكه‌كانى توركيا بۆ سه‌ر شنگال.

K24 – هه‌ولێر:

هه‌ريه‌ك له‌ سه‌رۆك كۆمارى توركيا و سه‌رۆك وه‌زيرانى ئه‌و وڵاته‌ سه‌ره‌خۆشى خۆيان ئاراسته‌ى سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كرد به‌ بۆنه‌ى شه‌هيد و برينداربوونى ژماره‌يه‌ك پێشمه‌رگه‌ له‌ ئاكامى هێرشى ئاسمانى فڕۆكه‌كانى توركيا بۆ سه‌ر شنگال.

له‌و باره‌يه‌وه‌ ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان راگه‌يه‌ندراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

ده‌قى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌:

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 25ـی 4ـی 2017 لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بەڕێزان ڕەجەب تەییب ئەردۆگان سەرۆككۆمار و بینالی یڵدرم سەرۆكوەزیرانی توركیا لەگەڵ بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، دڵگرانیی خۆیان بە شەهیدبوونی شەش پێشمەرگە و بریندار بوونی ھەشت پێشمەرگە بە سەرۆك بارزانی ڕاگەیاند كە لە ئەنجامی هێرشی فڕۆكەكانی توركیا بۆ چیای شنگال شەهید و بریندار بوون. هەروەها سەرەخۆشیان لە سەرۆك بارزانی و كەسوكاری شەهیدانی ئەو ڕووداوە كرد و هیوای چاكبوونەوەی خێرایشیان بۆ برینداران خواست و ئەوەیشیان دووپات كردەوە كە ئەو ڕووداوە بە هیچ شێوەیەك عەمد نەبووە و لە ئەنجامی هەڵەی فڕۆكەكان بووە.