تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی گالاكسی ئێس 9 ئاشكراكران
گرنگترین تایبه‌تمه‌ندی گالاكسی ئێس 9، به‌كارهێنانی سنه‌پ دراگۆنه
K24 – هه‌ولێر
كۆمپانیای سامسۆنگی كۆریای باشوور، له گالاكسی 9 كۆمه‌ڵه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێ جێگیر دەكات كه گرنگترینیان، نوێترین ڤێرژنی سنه‌پ دراگۆنی كۆمپانیای كوالكۆمی ئه‌مریكه‌وه و به‌هۆیه‌وه به‌كارهێنانی باتری 25% كه‌م ده‌بێته‌وه و دیقه‌ی سناپ دراگۆنی پێشوو 10 نانۆمه‌ترە و ڤێرژنی نوێیەكەی، ئه‌دای گالاكسی 27% به‌رز ده‌كاته‌وه
گالاكسی 9 هه‌روه‌ها ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌بێت:
جووت كامێرا به سیسته‌می نزیك له بینین، بۆ ركابه‌رایه‌تی له‌گه‌ڵ كامێرای ئایفۆن 7 پله‌س.
هه‌ستیاری په‌نجه‌مۆر بوویه به‌شێكی جیانه‌كراو له شاشه، نه‌ك له كنار كامێرای پشته‌وه.
دوگمه‌ی یارمه‌تیده‌ر هۆشمه‌ند كراوه.
باترییه‌كەی گه‌وره‌تره و له هه‌مان كاتیش ئه‌منتره.