سۆشیال میدیای كوردستان24 یه‌كه‌مه
زۆرترین كه‌س به‌شداریی له پۆست و بابه‌ته‌كانیدا ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
په‌یجی سه‌ره‌كی كوردستان24، له‌سه‌ر ئاستی میدیا ناوخۆییه‌كانی كوردستان، یه‌كه‌مینه و رێژه‌ی گه‌شه‌كردنی له كه‌نه‌ڵه‌كانی ( BBC NEWS ) بریتانی و ( CNN ) ئه‌مریكی زیاتره.
ئه‌مه له كاتێكدایه، په‌یجی سه‌ره‌كی "كوردستان 24" له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، به‌راورد به ته‌مه‌نی ژماره‌یه‌كی زۆر له میدیاكانی ناوخۆی كوردستان و جیهان، ماوه‌یه‌كی كه‌مه كه‌وتووه‌ته خزمه‌تی خوێنه‌ر و بینه‌رانییه‌وه و هێشتا لایكی په‌یجه‌كه‌ی نه گه‌یشتووه‌ته (1.200.000) ملیۆنێك و دووسه‌د هه‌زار لایك. به‌ڵام خاوه‌نی زۆرترین "ئینگه‌یجمه‌ینت" به‌شداری و چالاكی فانهكانێتی و به‌رده‌وام له پله‌ی یه‌كه‌مدایه.
تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له رێگه‌ی خزمهتگوازییهكانییهوه زه‌مینه‌ی زانینی چالاكیی فانه‌كانی ره‌خساندووه و به ئاسانی ده‌توانرێت رێژه‌ی به‌شداری فانه‌كان له پۆست و بابه‌ته‌كانی په‌یجه‌كه، كه سه‌ره‌نجام پۆستی هه‌واڵ و راپۆرته‌كانی "وێب سایتی كوردستان24 (www.kurdistan24.net) و به‌شێكی ڤیدیۆ و پاكێجه‌كانی " كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی كوردستان24 "ـه بزانرێت.

به‌گوێره‌ی ئه‌و داتایانه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك خستوویه‌تییه به‌رده‌ست "ئینگه‌یجمه‌ینت"ـی په‌یجی سه‌ره‌كی كوردستان24 ، به‌راورد به كه‌ناڵه‌كانی وه‌ك ( BBC NEWS ) و ( CNN ) كه یه‌كه‌میان خاوه‌نی (41 ملیۆن لایكی په‌یج) و دووه‌میان خاوه‌نی زیاتر له (27) ملیۆن لایكی په‌یجـه، به‌شداریی فانه‌كانی له ئاستێكی زۆر به‌رزدایه و بۆ 250 پۆستی كوردستان24، به ملیۆنێك و دووسه‌د هه‌زار لایكه‌وه، له هه‌فته‌یه‌كدا (529 هه‌زار و 800) جار بووه، له كاتێكدا كه‌ناڵه خاوه‌ن 41 ملیۆن لایكییهكه ( BBC NEWS ) ته‌نها 2 ملیۆن و 400 هه‌زار بووه‌و ( CNN ) كه خاوه‌نی زیاتر له 27 ملیۆن لایكی پهیجهكهیانن، ته‌نها 2 ملیۆن و 200 هه‌زاره.
گه‌شه‌ی په‌یجی سه‌ره‌كی كوردستان24 به هه‌مان شێوه به‌رده‌وام له هه‌ڵكشانه و وه‌ك له وێنه‌كاندا دیاره، له پێش هه‌موو ئه‌و كهناڵانهوهیه كه له لیسته‌كه‌دا دیاریكراوه‌و رێژه‌ی گه‌شه‌كردنه‌كه له هه‌فته‌یه‌كدا 0.7% و له پاش په‌یجی كوردستان24 په‌یجی سه‌ره‌كی ( BBC NEWS ) دێت به 0.6%.

تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ریزبه‌ندی ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی به گوێره‌ی زۆرترین ژماره‌ی لایكی په‌یجه‌كان ، له زۆرترینه‌وه بۆ كه‌مترین كردووه. به‌گوێره‌ی ئه‌و ریزبه‌ندییه، كوردستان24 په‌یجه‌كه‌ی خاوه‌نی كه‌مترین لایكه، به‌ڵام رێژه‌ی به‌شداریی فانه‌كانی و گه‌شه‌كردنی له پێش میدیا ناوخۆییه‌كانی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی جیهاندایه.
هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و پێشكه‌وتنه خێرایه‌ی كوردستان24 بۆ راستگۆیی له هه‌واڵ و راپۆرته‌كانی و هه‌مه چه‌شنی له به‌رهه‌مه‌كانی ده‌گه‌ڕێته‌وه و به ته‌مه‌نێكی كه‌م و لایكێكی زۆر كه‌متری په‌یجه سه‌ره‌كییه‌كه‌یه‌وه، توانیوویه‌تی ببێته پێشه‌نگی په‌یج و سۆشیال میدیای، ناو میدیاكانی كوردستان و شان له شانی میدیا گه‌وره‌كانی جیهان بدات و ئه‌گه‌ر به رێژه‌ی لایكی سه‌ره‌كی په‌یجه‌كان وه‌ربگیرێت، ئه‌وه كوردستان24 له‌سه‌ر هه‌موویانه‌وه یه‌كه‌مه.