داعش 14 چەكداری خۆی كوشت

"لەنێو كوژراوەكاندا یاریدەدەری والی دیالەی داعش ھەیە"

K24 - ھەولێر

بەھۆی ھەڵاتنیان لە شەڕەكاندا، رێكخراوی داعش 14 چەكداری خۆی كوشت.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای كەركووك ئاشكرایكرد، رێكخراوی داعش 14 چەكداری خۆی لە ناوچەیەكی نزیك زەرگەی باشووری پارێزگاكە كوشتووە، كە لەشەڕەكانی مەتیبجیەی سنووری پارێزگای دیالە ھەڵاتبوون.

لەنێو كوژراوەكانیشدا، ئەبو بەرا یاریدەدەری والی دیالەی داعش ھەیە.

ئەمە لەكاتێكدایە لەماوەی رابردوودا داعش چەند ھێرشێكی لە سنووری كەركووك ئەنجامدا و سەرجەم ھێرشەكانی داعش تێكشكێنرا و زیانی زۆریان بەركەوت.

پێشتریش داعش چەندین جار بەھۆی ھەڵاتنیان لە شەڕەكانی عێراق و سووریا ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرس و چەكدارەكانی كوشتووە.