"داعش ده‌چێته‌وه باوه‌شی قاعیده"
گفتوگۆی نێوانیان ده‌ستیپێكردووه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌یاد عه‌لاوی، جێگری سه‌رۆككۆماری عێراق ئاشكرای كردووه، ئه‌وان زانیاری‌یان هه‌یه كه له نێوان رێكخراوی داعش و ریكخراوی قاعیده‌دا گفتوگۆ بۆ درووستكردنی هاوپه‌یمانێتی نێوانیان ده‌ستی پێكردووه و ئه‌گه‌ر ئه‌وه زۆره هه‌ر دوو لایان له یه‌كتری نزیكببنه‌وه به تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی هه‌ر دوو رێكخراوه‌كه گۆڕاون.
عه‌لاوی ده‌ڵێت" دانووستاندنی نێوان ئه‌و دوو هێزه ئیسلامییه توندڕه‌وه به كرده‌یی ده‌ستیپێكردووه، ئێستا گفتوگۆ و دانووستاندن له نێوان نوێنه‌ره‌كانی به‌غدادی و زه‌واهری هه‌یه. چونكه داعش نایه‌وێت پاش له ده‌ستدانی مووسڵ، به ئاسانی ئه‌ندامه‌كانی وون بكات و ده‌یه‌وێت به نهێنی و وه‌ك شانه‌ی نووستوو بیانهێڵێته‌وه و ژه‌هره‌كه‌یان به ته‌واوی جیهاندا بڵاوبكاته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵگری عێراقی رۆژی 27/4/2017 رایگه‌یاندووه" سه‌ركرده دیاره‌كانی داعش گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه‌كانی پارێزگای دیاله له رۆژهه‌ڵاتی عێراق، ئه‌وه‌ش به ئامانجی گفتوگۆكردنه له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ركردانه‌ی رێكخراوی قاعیده كه هیشتا له‌و ناوچانه‌دا خاوه‌ن پێگه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی پێكبهێنن.
به كرده‌یی جوڵه‌ی پلاندانان و پێكهێنانی هیزێكی توندڕه‌وی باڵا له ناوچه‌كه‌دا ده‌ستیپێكردووه و خۆیان بۆ قۆناغی دوای له ده‌ستچوونی زه‌وییه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی داعش ئاماده ده‌كه‌ن. له تۆمارێكی ده‌نگیدا رۆژی 23/4/2017 ئه‌یمه‌ن زه‌واهری رێبه‌ری رێكخراوی قاعیده، داوای له "جیهادییه‌كان" كردبوو كه "پێكه‌وه په‌یوه‌ست ببن و هاوشان تێبكۆشن" و خۆیان بۆ جه‌نگێكی درێژخایه‌نتر له‌گه‌ڵ "خاچپه‌رستان و هاوپه‌یمانه‌كانیان" ئاماده‌بكه‌ن. ئاماژه‌ی به شه‌ڕی چه‌ته‌گه‌ریش كردبوو، ئه‌مه‌ش وه‌ك دانپێدانانێك بوو كه ئه‌ویش هاتووه‌ته‌سه‌ر ئه‌و رێگه‌یه‌ی له‌م قۆناغه‌دا توانای "دروستكردنی خه‌لافه‌تی ئیسلامی"ـیان نییه ".
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی، ئه‌یمه‌ن زه‌واهری داوای له "موجاهیده‌كان" كردبوو یه‌كبگرن و ریزه‌كانیان یه‌كبخه‌ن و گووتی" له‌سه‌رتانه له یه‌كتری نزیكببنه‌وه و له‌گه‌ڵ براكانتان له شام یه‌كبگرن، نه‌ك هه‌ر له‌وێ به‌ڵكو له ته‌واوی جیهاندا و داوای به خۆداچوونه‌وه‌ی لێ‌كردن و به هه‌نگاوی یه‌كه‌می "سه‌ركه‌وتن" ناویبردبوو".
ئه‌مه‌شی به ئامانجی هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له نێوان گرووپه توندڕه‌وه‌كاندا باسكردبوو، ئه‌مانه‌ش ئه‌و زانیاریانه‌ن كه رۆژی 17/4/2017 ئه‌یاد عه‌للاوی و ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كه‌ی عێراق پشتراستیان كردبووه‌وه.

ئه‌وه زۆر روونه كه رێكخراوی قاعیده شكسته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی داعشی بینیووه و وه‌ك هه‌لێك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی رۆڵی سه‌ركردایه‌تیكردنی خۆی له نێوان گرووپه توندڕه‌وه‌كاندا ده‌یبینێت بۆ قۆناغی داهاتوو. چونكه ئه‌و تیشكه‌ی پێشتر له‌سه‌ر رێكخراوه‌كه‌ی بن لادن بوو، داعش به‌هۆی داگیركردنی ناوچه‌یه‌كی زۆری عێراق و سووریا و بوونی هێزی سه‌ربازیی مه‌یدانی خۆی و راگه‌یاندنی "خه‌لافه‌ت" له قاعیده‌ی دزیبوو. به‌ڵام شكسته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی داعش له‌م دوواییانه‌دا ده‌رگا و ده‌رفه‌تی له به‌رده‌م رێكخراوی قاعیده‌دا كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه رۆڵێكی گه‌وره له "نێوان گرووپه توندڕه‌وه‌كاندا بگێڕێت".
ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی بۆ قاعیده هاتووه‌ته‌وه پێشه‌وه، له مانگی شوبات / فێبرایه‌ری رابردوو له لایه‌ن په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی جه‌نگی ئه‌مریكی پێشبینیكراو بوو. ئه‌و كاته هۆشداری چالاكبوونه‌وه‌ی قاعیده‌یان له عێراق دابوو، ئه‌وانیش گوتبوویان ئه‌گه‌ر داعش خاكه‌كه‌ی ژێرده‌ستی له ده‌ستدا كه نزیكه‌ی 3 ساڵه داگیری كردووه، ئه‌وه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی رۆح به به‌ری ریكخراوه سستبووه‌كه‌ی زه‌واهریدا بكاته‌وه.
ناكۆكی نێوان ئه‌و دوو رێكخراوه "داعش و قاعیده" ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مانگی ئایاری ساڵی 2013 و ئه‌و كاته ئه‌یمه‌ن زه‌واهری فه‌رمانی ده‌ركرد و " ده‌وڵه‌تی عێراق و شامی ئیسلامی هه‌ڵوه‌شانده‌وه".
چونكه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له مانگی ئاداری هه‌مان ساڵدا واتا دوو مانگێك پێشتر له تۆمارێكی ده‌نگیدا، یه‌كگرتنی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق" و "به‌ره‌ی نوسره‌ی ئه‌هلی شام"ـی به ئامانجی دامه‌زراندنی " ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام " راگه‌یاندبوو كه دواتر به "داعش" ناسرا. به‌ڵام ئه‌م ناكۆكییانه تا ئاستی به ناپاك ناوبردنی یه‌كتری رۆیشت، چونكه یه‌كێك له گه‌وره سه‌ركرده‌كانی داعش، ئه‌یمه‌ن زه‌واهری "به یه‌هوودی جیهادییه‌كان ناوبردبوو. زه‌واهریش لای خۆیه‌وه هێرشیكرده‌سه‌ر رێبه‌ری داعش و به دروستكه‌ری "فیتنه له ریزی موجاهیده‌كان" ناویبردبوو. ئه‌و ناكۆكیانه‌ش ته‌نها له گوتاره ئاگرینه‌كاندا نه‌مایه‌وه و سه‌ریكێشا بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی سه‌ربازی.
به‌ڵام پیداویستی قۆناغه‌كه بۆ ئه‌و گرووپه توندڕه‌وانه، وای له سه‌ركرده‌كانی ئه‌و دوو رێكخراوه كرد، بیر له نزیكبوونه‌وه له یه‌كتری بكه‌نه‌وه.

هه‌وڵی یه‌كگرتنی گرووپه توندڕه‌وه‌كانیش كارێكی نوێ نییه، قاعیده پێشتریش توانی سه‌ركه‌وتوو بێت له یه‌كخستنی گرووپه توندڕه‌وه‌كان و بیانهێنێته ژێر ئاڵاكه‌ی خۆیه‌وه، جاران قاعیده زۆر له ئێستا به‌هێزتر بوو. پاره و بنكه‌ی مه‌شق و راهێنانی له پاكستان و ئه‌فغانستان هه‌بوو، ئوسامه بن لادن كه خاوه‌ن "كاریزما" بوو، له ناو توندڕه‌وه‌كاندا پێگه‌یه‌كی زیاتری به قاعیده به‌خشی بوو، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مریكییه‌كان له ساڵی 2011 كوشتیان، زه‌واهری جێگه‌ی گرته‌وه.
به‌ڵام ئێستا وێنه‌كه زۆر گۆڕاوه، هێشتا هه‌ر داعش به‌هێزتره له قاعیده و له‌سه‌ر ئاستی مه‌یدانی كاریگه‌ری زۆرتره، به‌ڵام ئه‌و قه‌باره‌یه‌ی جارانیشی نه‌ماوه و خاك و هێزی زۆری له ده‌ستچووه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش نزیكی ئایدۆلۆژیا‌و مه‌نهه‌جییه‌تی ئه‌و دوو رێكخراوه له یه‌كتری، ئه‌گه‌ری ئه‌وه زیاتر ده‌كات بیكه‌نه خاڵی گه‌ڕانه‌وه بۆ هاوكاریی و هاوپه‌یمانێتی نێوانیان له هه‌موو رووه‌كانه‌وه.
هاشم هاشمی، یه‌كیك له شاره‌زا ناوداره‌كانی بواری گرووپه توندره‌وه‌كان له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ده‌ڵێت" ئه‌و عه‌قیده‌یه‌ی سه‌ركرده‌كانی داعش و قاعیده باوه‌ریان پێی هه‌یه هه‌ر یه‌كه، ئه‌ویش سه‌رچاوه‌كان فیقهه" و هه‌ر دوو ریكخراوه‌كه باوه‌ریان به "جیهادی جیهانی" هه‌یه كه له‌سه‌ر ده‌ستی "عه‌بدوڵڵا عه‌زام" دامه‌زراوه.

به‌ڵام ئه‌و له‌یه‌كچوون و له‌یه‌كنزیكییه‌ی نێوانیان نابێته رێگر له به‌رده‌م خواستی رێبه‌ره‌كانیان بۆ رێبه‌رایه‌تیكردنی" ئوممه‌ی ئیسلامی" و هه‌ر یه‌كه له زه‌واهری و به‌غدادی خۆیان به شایسته‌ی ئه‌و رێبه‌رایه‌تییه ده‌زانن. به‌ڵام زه‌واهری جیگره‌وه‌ی بن لادنه و به‌غدادیش مه‌رجه‌كانی وه‌لی بوونی كۆده‌كاته‌وه‌و سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ناكۆكیانه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رۆژانی سه‌ركردایه‌تی "ئه‌بو موسعه‌ب زه‌رقاوی" له ناو قاعیده‌ی عێراق. ئه‌و پێی وابوو شه‌رعییه‌ت له مه‌یدانی جه‌نگه‌وه وه‌رده‌گیریت نه‌ك له سه‌رووی خۆیه‌وه.
سه‌ركرده‌كانی قاعیده و "داعش" له‌سه‌ر پۆلێنكردنی ئه‌ركه‌كانیشیان له كرده‌وه توندڕه‌وییه‌كانیان جیاواز بیریان ده‌كرده‌وه، هه‌ر چه‌نده ئامانجی هه‌ر دوو لایان له كۆتاییدا درووستكردتی"خه‌لافه‌تی ئیسلامی" بوو له سه‌رانسه‌ری جیهاندا. سه‌ركرده‌كانی قاعیده پێیان وابوو ئه‌م قۆناغه پێویسته له دوژمنه دووره‌كان بدرێت"وڵاتانی رۆژئاوا" به تایبه‌تی ئه‌مریكا، به‌ڵام داعش خۆی به "دوژمن"ـه ناوخۆییه‌كانییه‌وه سه‌رقاڵكرد.
بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتیش له نێوانیاندا چه‌ند ئه‌گه‌ر و سیناریۆیه‌ك هه‌یه" به‌ڵام ئه‌وه‌ی به دوور ده‌بینرێت ئه‌وه‌یه جارێكی دیكه به‌غدادی و سه‌ركرده‌كانی دیكه‌ی داعش، له ژێر چه‌تری رێكخراوی قاعیده‌دا كار بكه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی پێش راگه‌یاندنی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق و شام" ده‌یانكرد.
هیشام هاشمی ده‌ڵێت:" ناكۆكییه قوڵه‌كان ته‌نانه‌ت له كاتی نزیكبوونه‌وه‌ی ناچاریی قاعیده و داعش‌یش هه‌ر كاریگه‌رییان ده‌مێنێت، پێموانییه نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌و دوو رێكخراوه، ئاستی لێكتێگه‌یشتنی هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی و ئه‌منیش بگرێته‌وه، چونكه له كاتی باڵاده‌ستبوونی هه‌ر یه‌ك له‌و لایه‌نه‌نه‌دا، ئه‌گه‌ری په‌یوه‌ستبوونی لایه‌نه لاوازه‌كه به‌وی دیكه‌وه زیاتر ده‌كات.
ئاوابوونی خۆری ئه‌و رێبه‌رایه‌تییه‌ش له وانه‌یه نه‌گاته داهاتوویه‌كی زۆر دوور، چونكه داعش له چه‌ند لایه‌كه‌وه له جه‌نگدایه، به‌و هۆیه‌شه‌وه زیانی زۆری به‌رده‌كه‌وێت و سه‌ركرده‌ی زۆر له ده‌ست ده‌دات وه‌ك ئه‌وه‌ی له رابردوودا له ده‌ستی داون، ئه‌مریكاش بڕی 25 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی بۆ سه‌ری به‌غدادی ته‌رخانكردووه و هه‌ر كه‌سێك زانیاری‌یان پێبدات ئه‌و پاره‌یه وه‌رده‌گرێت، وه‌ك چۆن زه‌واهری و سه‌ركرده‌كانی دیكه‌ی قاعیده‌ش له لایه‌ن ئه‌مریكاوه راوه‌دوو ده‌نرێن. بۆیه كوژرانی هه‌ر یه‌كێك له‌و سه‌ركردانه"به‌غدادی" و " زه‌واهری" پرۆسه‌ی لێكنزیكبوونه‌وه‌كه له نێوان هه‌ر دوو رێكخراوه‌كه‌دا ئاسانتر ده‌كات.