ئیڤانكا ئامۆژگاریی ژنان ده‌كات
"به‌یانیان 20 خوله‌ك كاتم بۆ خۆئاماده‌كردن هه‌یه"

K24 - هه‌ولێر:
ئیڤانكا تره‌مپ، كچی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا و راوێژكاری باوكی، له كتێبێكیدا رێنمایی و ئامۆژگاری ده‌داته ئه‌و ژنانه‌ی كارده‌كه‌ن.
ئیڤانكا له كتێبه‌كه‌یدا كه له ژێر ناوی"ژنانی خاوه‌ن كار" نووسیوویه‌تی، بنه‌ماكانی سه‌ركه‌وتنی بۆ ژنان شیكردووه‌ته‌وه و چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ سترێس و فشاره‌كانی كار له‌سه‌ریان بۆ شیكردوونه‌ته‌وه و چۆنییه‌تی گه‌یشتنیان به نازناوی" ژنێكی خاوه‌ن كاری سه‌ركه‌وتوو" خستووه‌ته به‌رچاویان.
ئیڤانكا باسی ئه‌و ئه‌زموونانه‌یشی كردووه كه له باوكییه‌وه فێربووه و ته‌ئكیدی له‌سه‌ر رۆڵی كاریگه‌ری خێزان له پاڵپشتیكردنی ژیانی پیشه‌یی كردووه‌ته‌وه.
ئیڤانكا له كتێبه نوێیه‌كه‌یدا به راشكاوی ده‌ڵێت:" هیچ كاتێكم نه‌بووه بچه‌مه مه‌ساج یان چاودێریی خۆم بكه‌م، كه به‌یانیان زووش له خه‌و هه‌ستاوم، ماوه‌ی 20 خوله‌كم هه‌بووه بۆ خۆئاماده‌كردن و ئاره‌زووم ئه‌وه بووه بتوانم ئه‌و هاوڕێیانه‌م ببینم كه ماوه‌ی 3 مانگ نه‌مده‌بینین، به‌ڵام هیچ رۆژێك كاتێكی وام نه‌بووه و ئه‌و ده‌رفه‌ته‌م بۆ نه‌ڕه‌خساوه".
ئیڤانكا نووسیوویه‌تی" له كاتی كاركردندا وه‌ك ئه‌و ماوه‌یه‌ی سه‌رقاڵی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن بووین، هه‌میشه سه‌رقاڵی كار و بایه‌خدان بووم به خێزانه‌كه‌م و هیچ كاتێكی پێویستم بۆ هیچ كارێكی دیكه نه‌بووه".
كتێبه نوییه‌كه‌ی ئیڤانكا له‌لایه‌ن چاپخانه‌ی " بنگوین راندۆم هاوس" چاپكراوه و رۆژی 2/5/2017 به‌سه‌ر سه‌رجه‌م كتێخانه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا دابه‌شكراوه.