دوو ناوچەی دیكە لە دەستی داعش كۆنترۆڵكرانەوە

كوژرانی جاسم بەسڕی پشتراست كرایەوە

K24 - ھەولێر

ھێزەكانی عێراق دوو ناوچەی دیكەیان لە رۆژئاوای مووسڵ لە دەستی چەكدارانی داعش كۆنتڕۆڵكردەوە.

شانەی میدیای جەنگی عێراقی لەزاری فەریق روكن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی ھاتین نەینەوە "قادیمون یا نەینەوا"، رایگەیاند، ھێزەكانی دەزگای دژە تیرۆری عێراق، توانییان ھەردوو ناوچەی سناعیەی وادی عگاب و سناعیەی غانم سەید لە رۆژئاوای مووسڵ كۆنتڕۆڵ بكەنەوە و شەریش لە ناوچەی ھەرەمات بەردەوامە.

ھەواڵگری سەربازی عێراقیش كوژرانی جاسم بەسڕی ناسراو بە ئەبو محەمەد سەركردە لە رێكخراوی داعشی پشتڕاستكردەوە، كە لە بۆردوومانێكی ئاسمانیدا كوژرابوو.