سه‌رۆك وه‌زیران هیچ كارێكی فه‌رمی له ژووری نووستنه‌كه‌یدا ناكات
تیریزا و فیلیپی هاوسه‌ری زانیاری تایبه‌تی ژیانی هاوسه‌ریی و ئه‌ركی ماڵه‌وه‌یان ئاشكرا ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
تیریزا مای، سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا و فیلیپی هاوسه‌ری، هه‌ندێك زانیاری‌یان ده‌رباره‌ی ژیانی تایبه‌تی و خێزانی خۆیان دوور له كار و سیاسه‌ت ئاشكراكردووه‌و له پرۆگرامێكی ته‌له‌ڤیزیۆنیدا كه رۆژی سێ شه‌ممه بڵاوكرایه‌وه ئاماژه به‌وه‌كراوه، كه " فیلیپ خۆی زبڵ و پاشماوه‌كان كۆده‌كاته‌وه‌و ده‌یباته ده‌ره‌وه، تیریزاش كۆتایی هه‌فته به ده‌ستی خۆی خواردن دروست ده‌كات و هیچكامێكیشیان، كاری ده‌وڵه‌ت له ژووری نووستنه‌كه‌یاندا ناكه‌ن.
تیریزا به هه‌موو رێگه‌یه‌ك هه‌وڵی سه‌ركه‌وتن له یه‌كه‌م به‌شداریی له هه‌ڵبژاردن ده‌دات، ده‌یه‌وێت ببێته سه‌رۆكوه‌زیرانێكی هه‌ڵبژێردراوی بریتانیا. بۆ ئه‌وه‌ش لێی ده‌خوازرێت، هه‌ڵوێسته‌كانی بۆ دانووستاندنی ده‌رچوونی شانشینی یه‌كگرتوو له یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌هێز بكات و خۆیشی بۆ رێبه‌رایه‌تی ساز و ئاماده بكات.
دوای چه‌ند رۆژێك له سه‌ردانی كارگه و كۆڕ و كۆنگره‌كانی پارتی پارێزگاران، تیریزا ده‌رفه‌تی ده‌ركه‌وتنی له پرۆگرامێكی ته‌له‌ڤیزیۆنی بۆ ره‌خساو وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی تایبه‌ت به ژیانی تایبه‌تی و خێزانی و ئاستی خۆشه‌ویستی بۆ فیلیپی هاوسه‌ری و ئه‌و هۆكارانه‌ی وای لیكردووه داوای هه‌ڵبژرادنی پێشوه‌خته له 8/6/2017 بكات، بداته‌وه.
فیلیپ له پرۆگرامی " One Show" له كه‌ناڵی BBC له وه‌ڵامی پرسیاری چۆنییه‌تی دابه‌شكردنی ئه‌ركی ماڵه‌وه‌یان گووتی " هه‌موو ژن و مێردێك ئه‌رك و مافی هه‌یه، من خۆم زبڵ و پاشماوه‌كان ده‌به‌مه ده‌ره‌وه و له كاتێكدا مای به كاری گه‌وره‌و جیدییه‌وه سه‌رقاڵه، خۆیشم چا و خواردن بۆ خۆم ئاماده ده‌كه‌م.
هه‌روه‌ها فیلیپ گووتی " تیریزا چێشتلێنه‌رێكی لێهاتووه، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی بووه به سه‌رۆكوه‌زیران، تامی خواردنه‌كانیمان لێ دووركه‌وتووه‌ته‌وه‌و هێنده كه‌مبووه‌ته‌وه ته‌نها كۆتایی هه‌فته تامی ده‌كه‌ین.
فیلیپ مای، به‌ڕێوه‌به‌رێكی بریتانییه بۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان و ساڵێك له ژنه ته‌مه‌ن شه‌ست ساڵییه‌كه‌ی بچووكتره، له‌و كاته‌وه‌ی تیریزا بووه‌ته سه‌رۆكوه‌زیران، فلیپ هاوبه‌شێكی هێمنی ژیانی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌تی.
زۆر زانیاری ده‌رباره‌ی دروستبوونی په‌یوه‌ندی نێوانیان به‌رده‌ست نییه، ته‌نها هێنده نه‌بێت له زانكۆ یه‌كترییان ناسیووه‌و پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م هاوسه‌رگیرییان كردووه.
له‌و كاته‌ی پرسیار له فیلیپ كرا، ئایا كه تیریزات بینی یه‌كسه‌ر سه‌رنجی راكێشای؟" له وه‌ڵامدا فلیپ گووتی" به دڵنیاییه‌وه له یه‌كه‌م نیگاوه خۆشمویست. مای هاوڕایی خۆی بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ربڕی و ئه‌ویش گووتی منیش هه‌روابووم.
ئه‌وان له پرۆگرامه‌كه‌دا به ته‌نیشت یه‌كه‌وه له سه‌ر قه‌نه‌فه‌یه‌ك دانیشتبوون، به‌ڵام هه‌وڵیان ده‌دا ده‌نگیان بگه‌یه‌ننه زۆرترین ده‌نگده‌ر، چونكه زۆرینه‌ی ده‌نگده‌ران ته‌ماشای پرگرامه سیاسییه‌كان ناكه‌ن.
ئه‌و پرۆگرامه‌ش تیشكی زۆری خسته‌سه‌ر ژیانی تایبه‌تی مای، له منداڵییه‌وه تا ئێستا و ژیانی هاوسه‌رگیرییان كه ماوه‌ی 37 ساڵه له‌گه‌ڵ فلیپ پێكه‌وه‌ن و یه‌كه‌م ساتی گه‌یشتنی بۆ شوێنی نیشته‌جێبوونی له "داونینگ ستریت".
سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی به‌شێك له وه‌ڵامه‌كان دووباره بوون، چونكه پێشتر له كۆڕ و كۆنگره‌كانی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردن بیستراون، به‌ڵام له‌و پرۆگرامه‌دا تیشكی خسته‌سه‌ر پاڵنه‌ره‌كانی ئه‌و قسانه‌شی، چونكه ئه‌و هه‌موو ژیانی هه‌وڵی بۆ ئه‌وه بووه ببێته سه‌رۆكوه‌زیران.
مای گووتی" سیاسه‌ت په‌یوه‌سته به خه‌ڵك و چۆنییه‌تی باشتركردنی ژیانیان، ئه‌و كارانه‌شم كردووه كه هاوكاریی خه‌ڵكیان كردووه تا به ئاراسته‌ی داهاتوویه‌كی باشتر بجوڵێن".
K24 - هه‌ولێر:
تیریزا مای، سه‌رۆكوه‌زیرانی بریتانیا و فیلیپی هاوسه‌ری، هه‌ندێك زانیاری‌یان ده‌رباره‌ی ژیانی تایبه‌تی و خێزانی خۆیان دوور له كار و سیاسه‌ت ئاشكراكردووه‌و له پرۆگرامێكی ته‌له‌ڤیزیۆنیدا كه رۆژی سێ شه‌ممه بڵاوكرایه‌وه ئاماژه به‌وه‌كراوه، كه " فیلیپ خۆی زبڵ و پاشماوه‌كان كۆده‌كاته‌وه‌و ده‌یباته ده‌ره‌وه، تیریزاش كۆتایی هه‌فته به ده‌ستی خۆی خواردن دروست ده‌كات و هیچكامێكیشیان، كاری ده‌وڵه‌ت له ژووری نووستنه‌كه‌یاندا ناكه‌ن.