په‌ده‌كه‌سه: هاوپه‌یمانێتی په‌یه‌ده له‌گه‌ڵ هه‌ندێ لایه‌نی نێودوڵه‌تی كاتییه
به ئاشكرا دوژمنایه‌تی رێبازی كوردایه‌تی و پرۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستانی ده‌كات كه له لایه‌ن مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر
پارتی دیموكراتی كوردستان-سوریا ره‌خنه له سیاسه‌تی په‌یه‌ده ده‌گرێت و بە گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تێكی نادادپه‌روه‌رانه و دوژمنكارانه تۆمه‌تباری ده‌كات.
په‌ده‌كه‌سه به ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند چه‌ند مانگێك پاش ده‌ستپێكردنی شۆڕشی سوریا، په‌یه‌ده له سه‌ره‌تادا به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی حزبه كوردییه‌كان كرد بۆ گه‌یشتن به تێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش بۆ به‌شداریكردنی له شۆڕشی سوریا. به‌ڵام به خێرایی بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌كانی كرد، پاش ئه‌وه‌ی بیرۆكه‌ی كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی بۆ پێكهێنانی ئهنحومهنێكی كوردی هاته ئاراوه بۆ ئه‌وه‌ی لێڤهگهرێكی (مه‌رجه‌ع) كوردی بۆ یه‌كخستنی ههڵوێستەكان پێك بهێنرێت.
ھەر له مباره‌وه ئاماژه به رێككه‌وتننامه‌كانی نێوان ئه‌نه‌كه‌سه و ته‌ڤده‌م له هه‌ولێر و دهۆك ده‌كات و پێشی وایه به‌هۆی باڵاده‌ستی په‌كه‌كه، ته‌ڤده‌م توانایی بڕیاردانی نه‌بوو.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی، په‌ده‌كه‌سه ئاماژه به كار و چالاكییه سیاسییه‌كانی له‌گه‌ڵ "شۆڕشی سوریا و ئۆپۆزسیۆنی نیشتمانی ده‌كات به رێگه‌ی به‌شداریكردنی له كۆڕ و كۆبوونه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ئه‌م دواییه له ئاستانا و ژنێف و ریاز".
ئه‌وه‌ش به هۆكاری به‌زربوونه‌وه‌ی دوژمنایه‌تی په‌یه‌ده دژی ئه‌نجومه‌نی كوردی و حزبه‌كانی، به‌تایبه‌تی په‌ده‌كه‌سه ده‌زانێت و ده‌ڵێت "سیاسه‌تی سه‌ركوت و تیرۆر گرته‌به‌ر و 48 شه‌هیدمان داوه، له‌گه‌ڵ سه‌دان گیراو و رفێندرا‌و، كه زۆربه‌یان ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و كادری پێشكه‌وتووی حزبن و هه‌روه‌ها بووه‌ته هۆی كۆچی هه‌زاران گه‌نج له ترسی سه‌ربازگیری زۆره‌ملێ و سه‌پاندنی رێبازێكی خوێندن به ئامانجی نهزانكردنی نه‌وه‌ی نوێ و سه‌پاندنی باجێكی زیاتر به‌سه‌ر گه‌لی كورد، بێ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر پێكهاته‌كانی دیكه بسه‌پێنرێت و ده‌ستی به داخستنی نووسینگه و باره‌گاكانی ئه‌نجومه‌ن و حزب و پێكهاته‌كانی كرد و دواترینیان به زۆری داخستنی نووسینگه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندییه، بۆ جاری دووه‌م، پاش ئه‌وه‌ی هێرشی كرده سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی گشتی ئه‌نجومه‌ن و ته‌واوی به‌شدارانی كۆبوونه‌كه ده‌ستگیر كرد".
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی په‌ده‌كه‌سه، ئاماژه به‌وه دراوه "په‌یه‌ده لقی سوریای په‌كه‌كه‌یه و دوژمنایه‌تییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ حزبه‌كه‌مان و حزبه‌كانی ئه‌نجومه‌ن و پێكهاته‌كانی ناشارێنهوه، به‌ڵكو به ئاشكرا دوژمنایه‌تی رێبازی كوردایه‌تی و پرۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستانی ده‌كات كه له لایه‌ن مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت و به شێوه‌یه‌كی به‌هێز پێشكه‌شی كردووه و پشتگیری دۆستانی كورد له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمی به‌ده‌ستهێناوه. هه‌ر بۆیه دوور نییه په‌یه‌ده مامه‌ڵه‌ی نادادپه‌روه‌رانه و سیاسه‌تی هێرشكارانهكەی زیاتر بكات".
ده‌شڵێت "هاوپه‌یمانێتی په‌یه‌ده له‌گه‌ڵ هه‌ندێ لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراوه، به‌تایبه‌تی له شه‌ڕی دژی داعش و ئه‌و هاوپه‌یمانییه ره‌هه‌ندێكی سیاسیی ستراتیژی نییه، ته‌نیا سه‌ربازییه، به كۆتاییهاتنی ئه‌م ماوه‌یه، كاریگه‌رییه نیگه‌رانییه‌كانی به شێوازی هێستریا به‌ده‌ر ده‌كه‌ون، چونكه لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان راستی سیاسه‌ت و ئایدۆلۆژیاكه‌ی ده‌زانن و دڵنیان له شكستی سیاسی و سه‌ربازییه‌كه‌ی. نه‌شیتوانیوه قه‌ناعه‌تی ئه‌وان بۆ ناسنامه‌ی خۆی له‌ژێر چه‌مك و زاراوه نامۆوهكانی وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیك بهێنێت".
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی هاتووه "دەبێ ئەم حزبە بزانێت ھاوكێشە سیاسییەكان دەگۆڕن و قوناخی ئاینده خزمه‌تی سیاسه‌ته‌كانی ناكات و دوارۆژی له مه‌ترسییه‌كی گه‌روه دایه و ئه‌و خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه‌ی پشتی پێ به‌ستووه ده‌ره‌نگ یان زوو له‌به‌ر بایه و به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی چه‌مكی ئایدۆلۆجیا و گرتنه‌به‌ری شێوازێكی ئاقلانه له سیاسه‌ته‌كانی و دووركه‌وتنه‌وه لە بازنەی ئه‌و ئەجنداییهی سووكایه‌تی به به‌رژوه‌ندییه‌كانی ده‌كات، گه‌ڕانه‌وه بۆ رێككه‌وتننامه‌ی دهۆك تاكه چاره‌سه‌ری و دوا ده‌رفه‌ته".
له كۆتاییه به‌یاننامه‌كه‌یدا، په‌ده‌كه‌سه داوا له په‌یه‌ده ده‌كات ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و كادره‌كانی و هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی حزبه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردی و پێكهاته‌كانی ئازاد بكات و كۆتایی به داخستنی نووسینگه و بنكه‌كانیان بێنێت.