هه‌سه‌ده: به‌نداوى فورات راده‌ستى ده‌وڵه‌ت دهكهينهوه
له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانى سوريا گه‌يشتوونه‌ته رێككه‌وتن كه به‌نداوى فورات راده‌ستى ده‌وڵه‌ت بكرێته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
يه‌كێك له به‌رپرسانى كوردى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات رايگه‌ياند، به‌نداوى فورات راده‌ستى لايه‌نه رهسمييه تايبهتمهندهكانى سووريا دهكهينهوه.
ئه‌و به‌رپرسه كورده‌ى هه‌سه‌ده بێ ئه‌وه‌ى ناوى ئاشكرا بكات به ئاژانسى هه‌واڵده‌رى فرانس پرێسى راگه‌ياندووه، له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانى سوريا گه‌يشتوونه‌ته رێككه‌وتن كه به‌نداوى فورات راده‌ستى ده‌وڵه‌ت بكرێته‌وه.
دوێنێ هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات كه به يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل تێيدا باڵاده‌ستن، كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى ته‌واوى شارى ته‌بقه و به‌نداوى فوراتيان راگه‌ياند.
هه‌ر دوێنێ له به‌ياننامه‌يه‌كدا، هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات رايگه‌ياند، شارى ته‌بقه راده‌ستى ئه‌نجوومه‌نێكى مه‌ده‌نى ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت له قۆناغى داهاتوودا ئيداره‌ى شاره‌كه به‌ڕێوه‌به‌رێت.