پنتاگۆن: هيچ رێككه‌وتنێكمان بۆ پاشه‌كشێى داعش له ته‌بقه نه‌كردووه
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا (پنتاگۆن)، رايگه‌ياند، ئه‌مريكا هيچ رێككه‌وتنێكى بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ى داعش له ته‌بقه نه‌كردووه.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا (پنتاگۆن)، رايگه‌ياند، ئه‌مريكا هيچ رێككه‌وتنێكى بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ى داعش له ته‌بقه نه‌كردووه.
وته‌بێژ به‌ناوى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا ئادريان رانكين گالواى گوتى: ئه‌و چه‌كدارانه‌ى داعش كه له شارى ته‌بقه‌وه ده‌رچووبوون، له ره‌وشى خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان نه‌بوونه و هيچ رێككه‌وتنێكيان له‌گه‌ڵ سوپاى ئه‌مريكا نه‌كردووه.
هاوكات جيف ديڤيس، گوته‌بێژێكى ديكه‌ى پنتاگۆن رايگه‌ياند، چه‌كدارانى داعش له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى هه‌سه‌ده رێككه‌وتنيان بۆ ده‌رچوون له به‌نداوى ته‌بقه و ژماره‌يه‌ك ناوچه‌ى ديكه‌ى سنوورى پارێزگاى ره‌ققه كردبوو، ئه‌وانه خۆيان نه‌داوه‌ته ده‌ست و هه‌موو شتێك كه له‌ده‌ستيان هاتووه كردوويانه و ته‌نيا له‌و ناوچانه چوونه‌ته ده‌ره‌وه.
پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو، فڕۆكه‌كانى ئه‌مريكا ئه‌و چه‌كدارانه‌ى داعشيان بۆردومان كردبوو، كه له شارى تهبقهيان به‌جێهێشتبوو.
به گوێره‌ى رێككه‌وتنى نێوان داعش و هه‌سه‌ده، 70 چه‌كدارى داعش له شاره‌كه ده‌ركه‌وتبوون و به‌ره‌و ره‌ققه ده‌چوون به‌ڵام له رێگه‌ى چوونيان به‌ره‌و ره‌ققه له لايه‌ن ئه‌مريكاوه بۆردومان كران.