ئاسايشى په‌يه‌ده په‌يامنێرێكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕفێنێت
هێزه‌كانى ئاسايش له شارى رمێلانى رۆژئاواى كوردستان، به‌رزان حسێن په‌يامنێرى كه‌ناڵى زاگرۆسيان به‌ره‌و شوێنێكى ناديار رفاند.
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانى ئاسايش له شارى رمێلانى رۆژئاواى كوردستان، به‌رزان حسێن په‌يامنێرى كه‌ناڵى زاگرۆسيان به‌ره‌و شوێنێكى ناديار رفاند.
هێزه‌كانى ئاسايش كه سه‌ر به پهيهدهن، كاتژمێر 12:30ى نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ راگهياندنكار و په‌يامنێرى كه‌ناڵى زاگرۆسيان رفاند و چالاكان له رێى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانه‌وه ئيدانه‌ى ئه‌و ره‌فتاره‌ى ئاسايش و سياسه‌ته‌كانى په‌يه‌ده له رۆژئاواى كوردستان ده‌كه‌ن.
هاوكات ژماره‌يه‌ك له چالاكان له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان داوايان كردووه، به‌رزان حسێن ئازاد بكرێت و به‌رپرسيارێتى گيان و ژيانى ناوبراويان خستووه‌ته ئه‌ستۆى هێزه‌كانى ئاسايشى رۆژئاوا كه سه‌ر به په‌يه‌ده‌ى درێژكراوه‌ى په‌كه‌كه‌يه له سووريا.
