عەبادی: بوونی حەشدی شەعبی لە ناوچەی شنگال بە رێككەوتنی نێوان بەغدا و ھەرێمی كوردستانە

دوای مووسڵ ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی حەویجەی دەست پێدەكات

K24 - ھەولێر

حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەبارەی ئۆپەراسیۆنی حەشدی شەعبی لە ناوچەکانی شنگال، ئاشكرای كرد، ئەوان رێککەوتنیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و پێشمەرگە ھەیە، پێشمەرگە لە شوێنەکانیان دەمێننەوە و هێزەکانیشیان ناوچەکان ئازاد دەکەن و رێککەوتنەكەش هەر وەکو خۆی ماوە.

سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی قەزای حەویجەش، عەبادی، رایگەیاند، دوای تەواوبوونی كۆنتڕۆڵكردنەوەی مووسڵ، هێزە عێراقییەكان ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی قەزای حەویجە دەست پێدەكات.