دواجار میلانیا ده‌ستی تره‌مپی گرت

له‌ كاتی ته‌ماشاكردنی تابلۆیه‌كی مایكڵ ئانجیلۆ له‌ ڤاتیكان وێنه‌كه‌یان گیراوه‌

K24 - هه‌ولێر:

هاوكاتی ورووژاندنی چه‌ندین پرسیار له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و میلانیای خانمی یه‌كه‌م و دوای درووستبوونی چه‌ندین هه‌ڵوێستی نه‌خوازراو له‌ نێوان تره‌مپ و هاوژینه‌كه‌یدا، به‌ تایبه‌تی پاش وه‌رگرتنی كورسی ده‌سه‌ڵات میلانیا چه‌ندین جار ره‌تیده‌كرده‌وه‌‌ ده‌ستی تره‌مپ بگرێت، به‌ڵام له‌ رۆمای پایته‌ختی ئیتالیا، میلانیا دڵی نه‌رم بووه‌و له‌ سییه‌م ناوچه‌ی گه‌شته‌ ده‌ره‌كییه‌كه‌ی تره‌مپدا ده‌ستی گرتووه‌.

به‌ گوێره‌ی كۆپییه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ی "هافینگتۆن پۆست" رۆژی 24/5/2017 دوای دیداره‌كه‌ی پاپ فڕه‌نسیس، له‌ كڵێسای پترسی پیرۆز و كڵێسای سیستین له‌ ڤاتیكان، وێنه‌ی ئه‌و دوو هاوسه‌ره‌ گیراوه‌ كاتێك ده‌ستی یه‌كترییان گرتووه‌.

دۆناڵد تره‌مپ و میلانیای هاوسه‌ری له‌ كاتی ته‌ماشاكردنی تابلۆی رۆژی لێپرسینه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندی ناودار مایكڵ ئه‌نجیلۆ له‌ ڤاتیكان ده‌ستی یه‌كترییان گرت
دۆناڵد تره‌مپ و میلانیای هاوسه‌ری له‌ كاتی ته‌ماشاكردنی تابلۆی رۆژی لێپرسینه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندی ناودار مایكڵ ئه‌نجیلۆ له‌ ڤاتیكان ده‌ستی یه‌كترییان گرت

وه‌ك له‌ وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، تره‌مپ و میلانیا له‌ كاتی ته‌ماشاكردنی تابلۆیه‌كی هونه‌رمه‌ندی ناودار "مایكڵ ئه‌نجیلۆ" به‌ ناوی "رۆژی لێپرسینه‌وه‌" ده‌ستی یه‌كترییان گرتووه‌.

تابلۆكه‌ نه‌خشاندنی دواساته‌كانی مه‌سیحه‌ و كاسۆلیكییه‌كان ده‌ڵێن ئه‌وه‌ ساتی ناردنی رۆحی مه‌سیح بووه‌ بۆ به‌هه‌شت.

ئه‌و ژن و مێرده‌ تا ئێستا بیروباوه‌ڕی ئاینییان روون نه‌كردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ده‌ستگرتنی یه‌كتری له‌و ساته‌دا زۆر كاریگه‌ر بووه‌.