هاككارێكى به‌لجيكى ده‌يه‌وێت ميلانيا تره‌مپ له خشته به‌رێت
گه‌نجێكى هاككارى به‌لجيكى هه‌وڵده‌دات قه‌ناعه‌تى پێ بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى شارۆچكه‌كه‌ى ئه‌و بكات.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌و كاته‌ى خانمى يه‌كه‌مى ئه‌مريكا ميلانيا تره‌مپ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى بۆ كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌ى وڵاتانى په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى روويكردبووه، برۆكسل، گه‌نجێكى هاككارى به‌لجيكى هه‌وڵده‌دات قه‌ناعه‌تى پێ بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى شارۆچكه‌كه‌ى ئه‌و بكات.
هاككاره‌كه نازناوى Inti de) Ceukelaire) له خۆى ناوه و هه‌موو به‌ربه‌سته خۆپارێزييه‌كانى فه‌يسبووكى ميلانيا تره‌مپى به‌زاندووه و توانيويه‌تى ئيمه‌يڵه‌كه‌ى وه‌ربگرێت و نامه‌يه‌كى بۆ بنێرێت.
ئه‌و هاككاره داواى له ميلانيا كردووه سه‌ردانى شارۆچكه‌ى ئالست بكات كه به لاس فيگاسى به‌لجيكا ده‌ناسرێت و له نامه‌كه‌يدا وتويه‌تى: وه‌ره بۆ ئالست لێره هه‌موو شتێك بۆ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان هه‌يه، گازينۆ و ميوانخانه‌كان رازاوه‌ن. كاتت له دۆزه‌خى برۆكسل به فيڕۆ مه‌ده و رووبكه‌ره به‌هه‌شتى ئالست كه ته‌نيا نيو كاتژمێر له برۆكسله‌وه دووره.