تره‌مپ ئيدانه‌ى كوژرانى دوو پياوى كرد كه به‌رگريان له ژنێكى موسڵمان كردبوو
له لايه‌ن پياوێكه‌وه به پاڵنه‌رى ره‌گه‌زپه‌رستى له شارى پۆرتلاندى ئه‌مريكا به چه‌قۆ كوژران.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپ ئيدانه‌ى كوژرانى دووكه‌سى كرد، له كاتى بهرگريكردنيان له دوو ئافره‌ت كه يه‌كێكيان موسڵمانێكى موحه‌جه‌به بوو و له لايه‌ن پياوێكه‌وه به پاڵنه‌رى ره‌گه‌زپه‌رستى له شارى پۆرتلاندى ئه‌مريكا به چه‌قۆ كوژران.
تره‌مپ له جريوه‌يه‌كدا له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر نووسيويه‌تى: هێرشه توندڕهوييهكهى پۆرتلاند، رێگه‌پێدراو نييه و ئه‌و دوو كه‌سه‌ى بوونه‌ته قوربانى به رووى توندڕه‌وى و ده‌مارگيرى وه‌ستاونه‌ته‌وه و نزايان بۆ ده‌كه‌ين.
شاره‌زايان له‌و بڕوايه‌دان، ئيدانهكردنهكهى تره‌مپ دواى ئه‌و شه‌پۆلى فشاره هات، كه له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان ده‌ستيى پێكرابوو، بۆ ئه‌وه‌ى تره‌مپ ناچار بكه‌ن، ئيدانه‌ى تاوانى كوشتنى ئه‌و دوو كه‌سه بكات.
The violent attacks in Portland on Friday are unacceptable. The victims were standing up to hate and intolerance. Our prayers are w/ them.
— President Trump (@POTUS) ٢٩ مايو، ٢٠١٧
ريكى جون بيست (53 ساڵ) و تاليسين نامكاى ميشى (23 ساڵ) له لايه‌ن پياوێكه‌وه به چه‌قۆ كوژران، دواى ئه‌وه‌ى پياوه‌كه په‌لامارى ژنێكى باڵاپۆشى دابوو و ئه‌و دوو پياوهش ويستيان به‌رگرى لێ بكه‌ن.
رووداوه‌كه له ناو ترامواى شارى پۆرتلاندى ويلايه‌تى ئوريگۆنى كه‌ناراوه‌كانى خۆرئاواى ئه‌مريكا رۆژى هه‌ينى رابردوو روويدابوو.
كه‌سه په‌لامارده‌ره‌كه، هاووڵاتييه‌كى ديكه‌ى به ناوى ميكا فلتچهر (21 ساڵ)ى بريندار كردبوو، كه دواتر گواسترايه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و له ئێستادا ره‌وشى ته‌ندرووستى سه‌قامگيره.
پۆليسى پۆرتلاند، بكوژه‌كه‌ى ده‌ستگيركردووه كه ناوى جيريمى كريستيان (35 ساڵه) و تۆمه‌تى كوشتنى دوو كه‌سى داوه‌ته پاڵ.
به گوێره‌ى لێكۆڵينه‌وه‌كانى پۆليس بكوژه‌كه لايه‌نگرى ئه‌و گرووپه دهمارگيرانهيه كه بڕوايان به باڵايى ره‌گه‌زى سپى پێست هه‌يه.