یوڤنتۆس و بۆفۆن جامی چامپیۆنس لە دەست دە دەن؟
ریال و زێدانیش دەستبەرداری جامەكە دەبن؟
نووسینی: جەلال سەعید
رەنگە زۆرێك لە خوێنەران ئهو مانشێت و بۆچوونەیان بەلاوە سەیر بێت یان بەلایەنگری ناوی ببەن، بەڵام ئەمەیان بیر و بۆچوون و خوێندنەوەیەكە بۆ پلان و تەكتیكی هەردوو یانە و راهێنەر و ئاستی یاریزانان و بەهێزی هەر سێ هێڵی هەر دوو یانە.
مەیدانی كاردیف لە وێلز دەبێتە شانۆیەكی پر لە هیوا و ئومێد بۆ هەردوو یانەی یوڤنتۆس و ریال مەدرید بەتایبەت بۆ هەر دوو راهێنەران زێدان و ئەلیگری، یاریزانانی یانەی یوڤی زیاتر و بەهیواتر لە بەرز كردنەوەی جامی چامپیۆنزلیگ دەڕوانن و بەهێز توانایەكی گەورتریش لە مەیدانی یاری دەجەنگن، زۆرێك لە یاریزانانی پیرەژنە پیرەكە ماوەیەكی زۆرە تامی خۆشی جامی یانە پاڵەوانەكانیان نەكردووە، بەتایبەت بۆ بۆفۆنی تەمەنی 39 ساڵ.
دەكرێت بڵێن ئەو یارییە بۆ بۆفۆن دوایین یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ دەبێ بۆ بەدەست هێنانی نازناوی بە بەهاترین خول لە سەر ئاستی جیهاندا.
یانەی یوڤنتۆس و راهێنەر ئەلیگری لە پلان و تەكتیكی یارییە بەهێزەكان، ئاستێكی بەهێز و گەورە و ترسناك پێشكەش دەكەن و ترس و دڵەراوكێش دەخەنە ناخ و دڵی ركابەرانیان، بەردەوام بەپلان و تەكتیكی مەترسیدار و گۆشەگیر لە هەموو سوچێكی گۆرەپان یاری دەكەن، بەتایبەت كاتێك تۆپ لە ژێر قاچەكانی تیپی بەرامبەر دەبێت، كاتێكیش تۆپ دەكەوێتە بەر قاچەكانی خۆیان بەزیاتر لە نیوەی یاریزانانی هێرشی خێرا و بەپەلە بەشی سەرەكی شێواز و ستایلی یاریكردن و پلانەكانیانە.
یانەی ریال مەدرید ئەگەرچی لە بەپلان و تەكتیكدا تێكەڵ كێشیەكی لە نێوان تەكتیك و پلانی ئیتاڵی و ئەڵمانی و ئینگڵیزی هەیە و ستایلی جولەی یاریزانانی لەخێرایی و هێرشەكانی پێچەوانەوە، نێزیكە لە یانەی یوڤی و لە هەمانكاتدا دابەشبوونی یاریزانانی لەكاتی تۆپ لە ژێر قاچەكانیان دەبێت، پانتایی و بۆشای دەخەنە نێو گۆرەپانی یاری بەتایبەت كاتێك تۆپ لە ژێر قاچەكانی یاریزان مارسیلۆ دەبێ و جولەی بە تۆپ دەكات و تێكرای گۆرەپانی یاری یاریزانانی ریال مەدرید دەخاتە ئامادە باشی و یاریكردن بەبێ تۆپ.
لە پلان و تەكتیكی نوێی تۆپی پێدا دەبێ یاریزان بە تۆپ و بەبێ تۆپ لە نێو مەیدانی یاریگادا یاری بكات و هەموو سوچێكی گۆرەپانی یاری شوێنی جولە و یاریكردنی بێت.
ئەگەر خوێندنەوەیەكی خێرا بۆ بینین و تێڕامانی یانەی ریال مەدرید و یوڤنتۆس بكەین و سەیری هەر سێ هێڵی یاریكردنیان بكەین، بۆت دەر دەكەوێت كە یانەی یوڤنتۆس بە باشتر و بەهێزتر دەبیندرێت و دەركەوتووە، بەهێزترین پلان و تەكتیكی یانەی ریال مەدرید لە ژێر جولە و قاچەكانی هەردوو یاریزانی تاكی راست و چەپ (مارسیلۆ – كاربەخاڵ)ـە كاتێك ئەو دوو یاریزانە بە ئاستێكی بەرز و بەهێز دەر دەكەون، یانەی ریال مەدرید لە لوتكەی ئاستی یاریكردن و جێبەجێكردنی پلان و تەكتیكی خۆیان دەبن و پلان و شێوازی تیپی بەرامبەریش لاواز و شكەسخواردوو دەكەن، بەرز كردنەوەی تۆپ لەلایەن هەردوو یاریزان بۆ نێو هێڵی سزا بۆ یاریزانان كریستیانۆ و بنزیما و كروس و مۆراتا و رامۆس دروستكردنی بەهێزترین مەترسیە بۆ تۆماركردنی گۆڵ، بەڵام بەرگریكارانی یانەی یوڤی لە رووی هونەری و جەستەیەوە بەهێز و توانان و ئەستەمە هێرشبەرانی دیكەی تۆپی پێ، دەتوانن ئەو پلان و تەكتیكی ریال مەدرید تێكبشكێنن و سەركەوتنی كۆتایی لە ژێر قاچەكانی زێدان و ریال مەدرید بەنیازن مێژوو تۆمار بكەن و بۆ یەكەمجار ساڵی دووەم لە سەر یەك جامی چامپیۆنسلیگ بەهەمان راهێنەر و یاریزانان بەرز بكەنەوە.
یانەی یوڤنتۆس بەنیازی بیر هێنانەوەی ساڵانی پلاتینی و بۆنیك و تیگانایە و مەیدانی كاردیف وەك گۆرەپانی برۆكسڵ بكاتە كەرنەڤاڵی خۆشی و سەركەوتنی بەرز كردنەوەی گرانبههاترین جامی خول و پاڵەوانیەیتەكان، ئەوەی خۆم بۆی دەچم یانەی ریال مەدرید زۆر بە ئەستەم دەستبەرداری جامەكە دەبێت و هەموو هەوڵێك دەدات بۆ مسۆگەر كردنی، بەڵام یاریزانانی یوڤنتۆس بە برسیتر و حەزی زیاتر دەبینم بۆ بە دەست هێنانی نازناوی چامپۆنزلیگ.