هه‌سه‌ده: هێرشێكى داعش تێكشكێنرا و 19 چه‌كدارى كوژران
داعش هێرشيكردووه‌ته سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانى هه‌سه‌ده له خۆرئاواى ره‌ققه
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات رايگه‌ياند، 19 چه‌كدارى داعشيان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هێرشێكى داعش بۆ سه‌ر به‌نداوى حوڕيه‌ى خۆرئاواى شارى ره‌ققه كوشتووه.
به گوێره‌ى زانيارى سه‌رچاوه‌كانى هه‌سه‌ده، نيوه‌ڕۆى دوێنێ داعش هێرشيكردووه‌ته سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانى هه‌سه‌ده له خۆرئاواى ره‌ققه بۆ ئه‌وه‌ى گه‌مارۆى سه‌ر هێزه‌كانيان له ته‌بقه و به‌نداوى حوڕيه بشكێنن.
هه‌سه‌ده روونيكرده‌وه، هێزه‌كانيان به‌ره‌نگارى داعش بوونه‌ته‌وه و توانيويانه هێرشه‌كه تێكبشكێنن و 19 چه‌كدارى داعش بكوژن.
ئاژانسى خه‌به‌ر، تايبه‌ت به سووريا بڵاويكردووه‌ته‌وه 3 كه‌س له كوژراوه‌كانى داعش به نياز بوونه خۆيان بته‌قێننه‌وه و به‌ر له‌وه‌ى بگه‌نه ئامانجه‌كانيان كوژراوون.
هه‌سه‌ده ئه‌وه‌شى ئاشكراكردووه، هێزه‌كانيان به‌ره‌و شارۆچكه‌ى مه‌نسووره‌ى ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش له پێشڕه‌ويدان.