ئه‌مريكا جارێكيديكه هۆشدارى ده‌داته ميليشياكانى سه‌ر به ئێران له سووريادا
تواناى جه‌نگى سه‌ربازه‌كانى له سووريا به‌هێزتر ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سوپاى ئه‌مريكا رايگه‌ياند، تواناى هێزه‌كانى له رووى جهنگييهوه له باشوورى سووريا به‌هێزتر ده‌كات.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا جارێكى ديكه ئه‌مريكا هۆشدارى دايه ئه‌و ميليشيايانه‌ى سه‌ر به ئێرانن كه نه‌بنه هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسى له‌سه‌ر دۆسته‌كانى ئه‌مريكا له سووريا.
كۆڵۆنێڵ ريان ديلون، وته‌بێژى سوپاى ئه‌مريكا له به‌غداوه رايگه‌ياند، تواناى جه‌نگى هێزه‌كانمان و ژماره‌ى سه‌ربازه‌كانمان له سووريا زياد ده‌كه‌ين بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌يه‌ك كه له لايه‌ن لايه‌نگرانى ئه‌سه‌ده‌وه بێته ئاراوه.
رۆژى 18ى ئايارى رابردوو، سوپاى ئه‌مريكا بۆردومانى گرووپێكى ميليشيايى سه‌ر به ئێرانى كرد، كه ده‌يانويست له ناوچه‌ى ته‌نه‌فى باشوورى سووريا و له هێزه‌كانى سوپا ئه‌مريكا له ناوچه‌كه نزيكببنهوه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى سوپاى ئه‌مريكا روونيشيكرده‌وه، ته‌نيا له هه‌فته‌ى رابردوودا سوپاى ئه‌مريكا 90 هه‌زار بڵاوكراوه‌ى له باشوورى سووريا بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا هۆشدارى داوه له نزيككهوتنهوه له سوپاى ئه‌مريكا و داواى له چه‌كداره‌كان كردووه ناوچه‌كه بهجێبهێڵن.
هه‌فته‌ى رابردوو، هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى گه‌يشتنه سنوورى سووريا له ديوى عێراقه‌وه.
هادى عامرى فه‌رمانده‌ى ئه‌و هێزانه رايگه‌ياند، حه‌شدى شه‌عبى ئاماده‌يه هاوكارى هه‌موو ئه‌و لايه‌نانه بكات كه دژى داعش ته‌نيا ئه‌وانه نه‌بێت كه درووستكراوى ئه‌مريكان.
هاوكات حه‌شدى شه‌عبى رايگه‌ياندووه، ئاماده‌ن بچنه ناو هاكى سووريا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى نهيارهكانه به‌شار ئه‌سه‌د.
له به‌رامبه‌ردا هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات رايگه‌ياند، به‌رهه‌ڵستى هه‌ر هه‌وڵێكى حه‌شدى شه‌عبى بۆ چوونه ناو سنوورى ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وان.