ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی ناوەندی رەققە دەست پێدەكات
ھەسەدە رەتیدەكاتەوە ھیچ رێككەوتنێكیان لەگەڵ داعش كردبێت
K24 - ھەولێر
هێزەکانی سووریای دیموکرات رەتیدەکاتەوە، هیچ رێککەوتنێکیان لەبارەی رەققە لەگەڵ داعش ئەنجامدابێت، جەختیشدەکاتەوە، بە پشتیوانی هاوپەیمانان لە چەند رۆژی داهاتوودا ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی رەققە دەستپێدەکەن.
جیهان شێخ ئەحمەد وتەبێژی فەرماندەیی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی توڕەیی فورات رایگەیاند، لە چەند داهاتوودا بە پشتیوانی هاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی رەققە دەستپێدەکەن. ئاماژەیان بەوەشداوە، ھێزەكانمان كۆدەكەینەوە و پلانێکی سەربازیی تۆکمەیان بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی رەققە داڕشتووە.
هاوکات ئەمڕۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات کۆنترۆڵکردنەوەی 90% شارۆچکەی مەنسوورەیان لە رۆژئاوای رەققە راگەیاند.