وته‌بێژى هاوپه‌يمانێتى دژى داعش لێدوانێكى يهڵدرمى ره‌تكرده‌وه
يه‌ڵدرم رايگه‌ياند، ئه‌مريكا ئه‌نقه‌ره‌ى له ده‌ستپێكردنى ئۆپراسيۆنى رزگاركردنى ره‌ققه ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش لێدوانه‌كانى سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا بن عه‌لى يهڵدرمى ره‌تكرده‌وه، كه گوتبووى ئه‌مريكا پێى وتووين شه‌ڕى ره‌ققه ده‌ستيپێكردووه.
سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا بن عه‌لى يه‌ڵدرم رايگه‌ياند، ئه‌مريكا ئه‌نقه‌ره‌ى له ده‌ستپێكردنى ئۆپراسيۆنى رزگاركردنى ره‌ققه ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
يه‌ڵدرم راشيگه‌ياند، توركيا دژى ئه‌و رێگه‌يه كه ئه‌مريكا گرتوويه‌تييه به‌ر بۆ رزگاركردنى ره‌ققه و لايه‌نگرى رزگاركردنى ره‌ققه ناكات.
يه‌ڵدرم دانى به‌وه‌شدا نا، ئه‌مريكا به توركياى وتووه، له پرۆسه‌ى رزگاركردنى ره‌ققه‌دا ئه‌مريكا به پله‌ى يه‌كه‌م پشت به هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات ده‌به‌ستێت كه توركيا دژى به‌شداريكردنى ئه‌و هێزانه بوو له شه‌ڕه‌كه‌دا.
له وه‌ڵامى ئه‌و لێدوانه‌ى سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيادا گوته‌بێژى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش رايان ديلون رايگه‌ياند، ئه‌و زانيارييانه پشتڕاستكراوه نيين.
ديلون له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسى هه‌واڵى نۆڤۆستى رووسيايى گوتيشى: نه‌خێر، ناتوانين دڵنيايى بده‌ين له باره‌ى ده‌ستپێكى پرۆسه‌كه‌وه و هيچ له باره‌ى داهاتوويهوه نادركێنين.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، دوێنێ هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات رايگه‌ياندبوو، له چه‌ند رۆژى داهاتوودا ئۆپراسيۆنى رزگاركردنى ره‌ققه ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام وادهكهيان ده‌ستنيشان نه‌كردبوو.