کریستیانۆ رۆناڵدۆ نهێنی قژتاشینەکەی ئاشکرا دەکات

بە ستایلێکی نوێ دەرکەوت

K24- هەولێر

کریستیانۆ رۆناڵدۆ نهێنی قژتاشینەکەی ئاشکرا دەکات، کە دوێنێ لە مەدرید لە کاتی ئاهەنگگێڕانی ریال مەدرید بە ستایلێکی نوێ دەرکەوت.

رۆناڵدۆ لەبارەی هۆکاری قژتاشینەکەی دەڵێت 'بەڵێنم دابوو ئەگەر ببینە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ، قژم بتاشم و هیوایەکەم هاتە دی و منیش بەڵێنەکەم بردە سەر'.

رۆناڵدۆ لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ دوو گۆڵی تۆمارکرد و بۆ دووەم وەرز لەسەر یەک لەگەڵ ریال مەدرید بووە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ و بە تۆمارکردنی 12 گۆڵ بووە گۆڵکاری خولەکە.

ستایلە نوێیەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ
ستایلە نوێیەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ
ستایلە نوێیەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ
ستایلە نوێیەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ
ستایلە نوێیەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ
ستایلە نوێیەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ