هه‌سه‌ده ديوارى به‌رگرى داعشى تێك‌شكاند و چووه ناو ره‌ققه‌وه
هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات چوونه ناو ره‌ققه‌ى ناوه‌ندى ده‌سه‌ڵاتدارێتى داعش له سووريا.
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات چوونه ناو ره‌ققه‌ى ناوه‌ندى ده‌سه‌ڵاتدارێتى داعش له سووريا.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان ئه‌مڕۆ هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات سه‌ره‌ڕاى ناڕه‌زايه‌تييه‌كانى توركيا، به پشتيوانى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش له خۆرهه‌ڵاتى ره‌ققه‌وه گه‌يشتنه ناو شاره‌كه.
ئه‌و پێشڕهوييه خێرايهى يه‌كينه‌كان و شه‌ڕڤانانى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات، دواى نزيكه‌ى كاتژمێرێك له ده‌ستپێكردنى شه‌ڕى گه‌وره‌ى رزگاركردنى ره‌ققه تۆمار كرا.
ئه‌مڕۆ هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات رايگه‌ياند، ئۆپراسيۆنى رزگاركردنى ره‌ققه كه ناوى لێنراوه شه‌ڕى گه‌وره‌ى رزگاركردنى ره‌ققه ده‌ستيپێكرد.
يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل، كه پێكهاته‌ى سه‌ره‌كى هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتن رايگه‌ياند، شه‌ڕى ره‌ققه له باكوور و خۆرهه‌ڵات و خۆرئاواى شاره‌كه‌وه ده‌ستيپێكردووه و له باشووره‌وه هه‌وڵى دابڕينى شاره‌كه ده‌درێت و چه‌كدارانى داعش شه‌ڕێكى سه‌خت ده‌كه‌ن بۆ هێشتنه‌وه‌ى ناوچه‌كه له ژێر كۆنترۆڵياندا.
هاوكات هه‌سه‌ده ره‌تيكرده‌وه، هيچ رێككه‌وتنێك له گه‌ڵ داعش ئه‌نجامدرابێت بۆ پاشه‌كشێى چه‌كدارانى داعش له شاره‌كه، وه‌ك ئه‌وه‌ى هه‌ندێك كه‌ناڵى ميديايى بڵاويانكردبوويهوه، گوايه هه‌سه‌ده و داعش رێككه‌وتوون.
هه‌سه‌ده و يه‌په‌گه ئه‌وه‌شيان خستووه‌ته‌ڕوو، هێزه‌كانى به‌شار و هاوپه‌يمانه رووسهكانيان يه‌ك كيلۆمهتريش به ئاراسته‌ى ره‌ققه نه‌يانتوانيوه پێشڕه‌وى بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به توركياش رايانگه‌ياند، توركيا كه دوژمنى سه‌ره‌كى هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتييه به ده‌ستپێكى ئۆپراسيۆنى ره‌ققه گه‌يشتووه‌ته قۆناغى ئيفلاس بوون.