بریتانییه‌كان له ناو ترسی تیرۆر و دوو دڵی ده‌رچوون له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌نگ ده‌ده‌ن
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی گشتی بریتانیا ده‌ستیپێكرد
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ بریتانییه‌كان بۆ ده‌نگدان له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی وڵاته‌كه‌یان كه ژماره‌ی كورسییه‌كانی 650 كورسییه، چوونه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان.
له كاتژمێر 7:00 سه‌رله‌به‌یانییه‌وه به كاتی هاوینه‌ی له‌نده‌ن 40 هه‌زار ناوه‌ندی ده‌نگدان به رووی ده‌نگده‌راندا كراونه‌ته‌وه و له كاتژمێر 10:00 ئێواره به كاتی هاوینه‌ی له‌نده‌ن، ده‌رگای بنكه‌كان داده‌خرێن و راسته‌وخۆ پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌ست پێده‌كات.
بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه 46.9 ملیۆن كه‌س ناویان له تۆماری ده‌نگده‌راندا تۆماركراوه.
به‌ڵام ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ساڵی 2015 ناویان تۆماركرابوو 46.4 ملیۆن ده‌نگده‌ر بوون و ژماره‌یان له ده‌نگده‌رانی ئه‌مساڵ كه‌متر بوو.
زۆرێك له ده‌نگده‌ران له رێگه‌ی پۆسته‌وه ده‌نگه‌كانیان ده‌ده‌ن، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌شی له هه‌ڵبژاردنی گشتی له ساڵی 2015 به رێگه‌ی پۆسته ده‌نگیانداوه 16.4% بوون و له كۆی گشتی ژماره‌ی ده‌نگده‌ران به‌رزترین رێژه بووه له ساڵی 2010 به دواوه

به گوێره‌ی رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پێشوو، پارتی پارێزگارانی بریتانی له كۆی 650 كورسی ئه‌نجومه‌نی گشتی (331 كورسی) به‌ده‌ستهێنابوو، رێژه‌ی به‌شداری ده‌نگدارانیش 66.4% تێپه‌ڕاند و رێژه‌كه به گونجاو ناوبرابوو.
زۆربه‌ی بنكه‌كانی ده‌نگدان له ناو قوتابخانه و بنكه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هۆڵی كڵێساكاندا دانراون، به‌ڵام پێشتر ته‌نها له پۆله‌كانی ناو قوتابخانه‌كاندا داده‌نران.
پێشبینی ده‌كرێت پاش داخستنی ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان و له دره‌نگانی ئه‌مشه‌ودا، هه‌ندێك له سه‌ركه‌وتووه‌كان ئاشكراببن، به‌ڵام نیوه‌ڕی رۆژی هه‌ینی ده‌ره‌نجامی كۆتایی راده‌گه‌یه‌نرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا كه بۆ ئه‌نجومه‌نی گشتییه، هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كان ناكرێن، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ده‌ره‌نجامی كۆتایی زۆر زووتر له جاران رابگه‌یه‌نرێت، چونكه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی گشتی پێشوه‌خته ده‌كرێت.
ساڵی 2015 ده‌ره‌نجامی به ده‌ستهێنانی یه‌كه‌م كورسی ئه‌نجومه‌نه‌كه كاتژمێر 22:48 خوله‌كی ئیواره راگه‌یه‌نرابوو.
بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه به ده‌ستبێت، پێویسته یه‌كێك له پارته‌كان 326 كورسی به ده‌ستبهێنێت.
بڕیاروایه كاتژمێر 10:00 ئیواره به كاتی هاوینه‌ی له‌نده‌ن كۆتایی به پرۆسه‌كه بهێنرێت، به‌ڵام به‌رپرسانی په‌یوه‌نددار رایانگه‌یاندووه، هه‌ر كه‌سێك هاتبێته ناوه‌ندێك بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ بدات، ئه‌گه‌ر پاش كاتژمێر 10:00 بێت ناهێڵین بڕوات تا ده‌نگه‌كه‌ی نه‌دات.

رۆژێك پێ ده‌ستپێكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كه، تیرێزا مێی سه‌رۆكوه‌زیرانی بریتانیا دواین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا، ئه‌وه‌ش وه‌ك خۆ ئاماده‌كردنێك بوو بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ 8/6/2017 بۆ ئه‌وه‌ی به ده‌ره‌نجامێكی باشه‌وه بگه‌ڕێته‌وه. چونكه به‌هۆی ئه‌و دۆخه ئه‌منییه‌ی وڵاتی گرتووه‌ته‌وه، هه‌ڵمه‌تێكی توندی له لایه‌ن ركابه‌ره‌كانییه‌وه كراوه‌ته سه‌ری.
هێشتا 3 ساڵی مابوو بۆ كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی گشتی، به‌ڵام تیرێزا داوایكرد هه‌ڵبژاردنی پیشوه‌خته بكرێته‌وه. چونكه ده‌یه‌وێت پارته‌كه‌ی بكاته خاوه‌نی زۆرترین كورسی ره‌ها له ئه‌نجومه‌نه‌كه‌داو كاتێكیش ده‌ست به دانووستاندنی كشانه‌وه له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات به هێزێكی زیاتره‌وه له‌گه‌ڵ برۆكسێل دابنیشێت.
سه‌ره‌تای هه‌ڵمه‌ته‌كان پارته‌كه‌ی تیرێزا زۆر پێشكه‌وتبوو، به‌ڵام هێدی هێدی ئه‌و پێشكه‌وتنه به‌رامبه‌ر به‌پارتی كرێكاران به رێبه‌رایه‌تی "جێرمی كۆربین" له كه‌میدا، ته‌نانه‌ت گه‌یشتووه‌ته ئاستێك هه‌ندێك له راپرسییه‌كان ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یان تێدایه كه پارێزگاران زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش له ده‌ست بدات.
به‌ڵام هێشتا خه‌ڵكانیكی زۆر هه‌ن پێیانوایه پارته‌كه‌ی تیرێزا كورسی زۆر به ده‌ست ده‌هێنێت و له وانه‌یه 17 كورسی زیاده‌ی دیكه بباته‌وه و جیاوازی نێوان حزبی یه‌كه‌م و دووه‌م بگاته 40 تا 70 كورسی.
هه‌ر بۆیه شاره‌زای سیاسی " ئیان بیگ" له زانكۆی له‌نده‌ن ( سكول ئه‌وف ئیكۆنۆمیست) ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر جیاوازی ژماره‌ی كورسییه‌كان كه‌متربێت له 50 كورسی، واتای ئه‌وه‌یه تیرێزا مێی نه‌یتوانیووه رۆڵێكی باش بگیڕێت. هه‌ر چه‌نده تیرێزا سه‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام ئه‌و كورسیانه به ده‌ست ناهێنێت كه له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یدا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرد.
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش پاش راپرسیی ده‌رچوونی بریتانیا و 3 كرده‌وه‌ی تیرۆریستی خوێناوی به‌رێوه‌ده‌چێت.