په‌یامنێری كوردستان 24 له نزیك ره‌ققه برینداربوو
K24 - هه‌ولێر:
ره‌زوان بێزار، په‌یامنێری كوردستان 24 له رۆژئاوای كوردستان، له كاتی رووماڵكردنی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك له نزیك ره‌ققه برینداربوو.
په‌یامنێره‌كه‌ی كوردستان 24 به‌هۆی بۆمبێكی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی داعش، له ده‌وروبه‌ری به‌ری ره‌ققه، كه تیمیێكی رۆژنامه‌وانی كراوه‌ته ئامانج، برینداربووه.
له ئێستادا چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ ده‌كرێت و باری ته‌ندرووستیشی جێگیره.
تیمی كوردستان 24 له ماوه‌ی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ره‌ققه، كه به‌ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدارێتی داعش ناوبراوه، به‌رده‌وام هاوڕێ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی شه‌ڕڤانان، رووماڵی ئۆپهراسیۆنهكانییان كردووه و هه‌واڵه‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕییان گه‌یاندووه‌ته جیهان و بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی به‌شێك به ده‌زگا و ئاژانسه جیهانییه‌كان.
