"ئه‌سێنسیۆ له ماوه‌ی دوو ساڵی داهاتوو تۆپی زێرین ده‌باته‌وه"
كلیمێنتی مارین كه دۆزه‌ره‌وه‌ی تواناكانی ماركۆ ئه‌سینسیۆی ناوه‌ڕاستكاری ریال مه‌دریده، له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و یاریزانه له ماوه‌ی دوو ساڵی داهاتوو تۆپی زێڕین ده‌باته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، كلیمێنتی مارین له لێدوانێكدا بۆ رادیۆی ماركا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌سێنسیۆ هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ئه‌ستێره‌ی گه‌وره‌ی تێیدایه و داهاتوویه‌كی گه‌وره و پڕ ده‌ستكه‌وت چاوه‌ڕێیه‌تی.
كلیمێنتی كه ماوه‌ی 25 ساڵه وه‌كو دۆزه‌ره‌وه‌ی یاریزانان له‌گه‌ڵ مایۆركای ئیسپانی كار ده‌كات و له ته‌مه‌نی نۆ ساڵی ئه‌سینسیۆی برده مایۆركا، ده‌شڵێت: متمانه‌م هه‌یه ئه‌سینسیۆ داهاتوویه‌كی گه‌وره‌تری له‌گه‌ڵ زیدان ده‌بێت.
ریال مه‌درید له هاوینی 2014 ئه‌سینسیۆی به‌رامبه‌ر ته‌نیا 3 ملیۆن و نۆسه‌د هه‌زار یۆرۆ برده ریزه‌كانی و له ئێستاش مێره‌نگی ده‌یه‌وێت ئه‌م گرێبه‌سته‌كه‌ی تا ساڵی 2023 درێژ بكاته‌وه.