هیچ هه‌ڵبژارده‌یه‌ك نایه‌وێت ببێته پاڵه‌وانی جامی كیشوه‌ره‌كان
ناسناوی جامی كیشوه‌ره‌كان سه‌ری هه‌ڵبژارده‌كانی خواردووه
جامی كیشوه‌ره‌كانی 2017 رۆژی شه‌ممه‌ی ده‌ست پێده‌كات، به گوێره‌ی ئامار و مێژوو، هه‌ر هه‌ڵبژارده‌یه‌ك ئه‌م ناسناوه‌ی بردبێته‌وه ساڵی دواتر نه‌بۆته پاڵه‌وانی جامی جیهانی، به‌وپێیه‌ی ئه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه 4 ساڵ جارێك له دوای یه‌ك له‌و وڵاته به‌ڕێوه ده‌چێت كه میوانداریی جامی جیهانی ده‌كات.

به‌رازیل تاكه هه‌ڵبژارده‌یه كه 4 جار بۆته پاڵه‌وانی جامی كیشوه‌ره‌كان، دوایینجار له 2013 ناسناوه‌كه‌ی برده‌وه، به‌ڵام له 2014 كه میوانداریی مۆندیالی كرد تووشی شكستێكی شه‌رمه‌زاركه‌ر و گه‌وره بووه‌وه.

هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا له 1992 خاوه‌نی یه‌كه‌مین ناسناوی مێژوویی جامی كیشوه‌ره‌كانه، به‌ڵام له مۆندیالی 1994ـی ئه‌مێریكا جامی كیشوه‌ره‌كان سه‌ری خوارد و له قۆناخی دووه‌م ماڵئاوایی له مۆندیال كرد.
هه‌ڵبژارده‌ی دانیمارك بووه پاڵه‌وانی جامی كیشوه‌ره‌كانی ساڵی 1995، به‌ڵام له مۆندیالی 1998 له قۆناخی هه‌شت به‌رامبه‌ر به‌رازیل ماڵئاوایی كرد.
هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل 1997 له یاریی كۆتایی له ئوسترالیای برده‌وه و بووه پاڵه‌وانی جامی كیشوه‌ره‌كان، به‌ڵام ساڵی دواتر له فایناڵی مۆندیالی 1998ـی فره‌نسا ئازارێكی زۆریان به‌ده‌ستی كه‌ڵه‌شێره‌كانی فره‌نسا چه‌شت و به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام ناسناوه‌كه‌یان له‌ده‌ستدا.

هه‌ڵبژارده‌ی مێكسیكۆ ناسناوی جامی كیشوه‌ره‌كانی 1999ـی له‌سه‌ر خاكی خۆی برده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له یاریی كۆتایی به 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر 3 گۆڵ له به‌رازیلی برده‌وه، به‌ڵام له مۆندیالی 2002 له قۆناخی هه‌شت له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌مێریكا ماڵئاوایی كرد.
هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا به بردنه‌وه‌ی له هه‌ڵبژارده‌ی ژاپۆن بووه پاڵه‌وانی جامی كیشوه‌ره‌كانی 2001، به‌ڵام له مۆندیالی 2002 شكستێكی مێژووی گه‌وره‌ی هاته‌ڕێ كاتێك له قۆناخی یه‌كه‌م ماڵئاوایی له مۆندیال كرد.
هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا بۆ دووه‌مجار له‌سه‌ریه‌ك بووه پاڵه‌وانی جامی كیشوه‌ره‌كانی 2003، به‌ڵام له یاریی كۆتایی مۆندیالی 2006 به لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی سزا به‌رامبه‌ر ئیتاڵیا دۆڕا.
هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل له یاریی كۆتایی جامی كیشوه‌ره‌كانی 2005 شكستی به ئارجێنتینا هێنا و ناسناوه‌كه‌ی برده‌وه، به‌ڵام له مۆندیالی 2006 به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا له قۆناخی هه‌شت ماڵئاوایی كرد.
هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل له 2009 بووه خاوه‌نی سێیه‌مین ناسناوی جامی كیشوه‌ره‌كان، به‌ڵام له مۆندیالی 2010 هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا رێگه‌ی به به‌رازیل نه‌دا ناسناوه‌كه بباته‌وه و له مۆندیال سه‌ماكه‌ره‌كانی به‌رازیلی دوورخسته‌وه.
هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل له 2013 دیسان جامی كیشوه‌ره‌كانی برده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له یاریی كۆتایی به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام له ئیسپانیای برده‌وه، به‌ڵام ئه‌م ناسناوه دیسان سه‌ری خوارد و له مۆندیالی 2017 له‌سه‌رده‌ستی ئه‌ڵمانیا تووشی شكستێكی جه‌رگبڕ هاته‌وه، كاتێك له یاریی پێشكۆتایی مۆندیال به 7 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك به مانشافته‌كانی ئه‌ڵمانیا دۆڕا.