ديپلۆماتكارێكى ئه‌مريكا: ئه‌وه‌ى واشنتن له‌گه‌ڵ كورده‌كان ده‌يكات نا ئه‌خلاقييه
ئه‌مريكا ته‌نيا كورده‌كان بۆ مه‌رامى خۆى به‌كارده‌هێنێت.
K24 - هه‌ولێر:
ته‌نيا هێزێك كه جێپێى ئه‌مريكاى له سووريا كردووه‌ته‌وه، هێزى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه)يه، كه له ئێستادا وه‌ك ته‌نيا هاوپه‌يمانى ئه‌مريكا له سووريا ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام گومان له‌سه‌ر ئه‌و هاوپه‌يمانێتييه هه‌يه.
به هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌مريكا دره‌نگتر له ئێران و رووسيا و توركيا روويكرده گۆڕه‌پانى سياسى و سه‌ربازى سووريا، به به‌راود له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه، جێپێى به‌رته‌سكتره و ته‌نيا هێزێك كه پشتى پێ ده‌به‌ستێت له سووريا يه‌په‌گه‌يه.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا ئه‌مريكا 130 بارهه‌ڵگر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى بۆ هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات و يه‌په‌گه نارد كه وه‌ك ته‌نيا هێزى سه‌ربازى شه‌ڕى رزگاركردنى ره‌ققه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپ هه‌ر له ميانى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه به‌ڵێنى ئه‌وه‌ى دابوو هاوكارى زۆرترى كورده‌كان له سووريا بكات بۆ ئه‌وه‌ى شه‌ڕى داعش بكه‌ن.
باڵيۆزى پێشووى ئه‌مريكا له سووريا، رۆبه‌رت فۆرد، ره‌خنه‌ى له سياسه‌تى وڵاته‌كه‌ى له هه‌مبه‌ر پرسى كورد گرت و رايگه‌ياند، ئه‌مريكا ته‌نيا كورده‌كان بۆ مه‌رامى خۆى به‌كارده‌هێنێت.
فۆرد گوتى: له‌و بڕوايه‌دام ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ كورده‌كان ده‌يكه‌ن نه‌ك ته‌نيا گه‌مژه‌ييه‌كى سياسييه، به‌ڵكو ره‌فتارێكى نا ئه‌خلاقييه.
گوتيشى: ئه‌مريكاييه‌كان كورديان به درێژايى چه‌ندين ساڵ له كاتى حوكمى سه‌دام حوسێن‌دا به‌كارهێنا، ئايا له‌و بڕوايه‌دان ئه‌مريكاييه‌كان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ په‌يه‌ده و يه‌په‌گه به شێوه‌يه‌كى جياواز له سياسه‌تى هنرى كيسنجه‌ر ده‌كات، كه ده‌ستبه‌رداريان بوو.
ئه‌و ديپلۆماتكاره‌ى ئه‌مريكا ئاشكراشيكرد، كه به‌رپرسانى ئه‌مريكا پێيان وتووه، كورده‌كان گه‌وره‌ترين هه‌ڵه‌يان كردووه، كاتێك متمانه‌يان به ئه‌مريكا كردووه.