لە ماوەی یەك مانگدا نزیكەی 20 ھەزار تۆن خۆراك ھاوردەی كوردستان كراوە
K24 - ھەولێر
مستەفا شێخ عەبدولرحمان سەرۆكی یەكێتی ھاوردەكاران و سەرچاوەكانی كوردستان بە كوردستان24 راگەیاند: "لە مانگی رەمەزاندا، نزیكەی 20 ھەزار تۆن خۆراك ھاوردەی كوردستان كراوە".
روونیكردەوە: "ئەو رێژەیەی خۆراك كە ھاوردەكراوە، بە بڕی یەك ملیار دینار دەبێت، پێكھاتووە لە ھەموو جۆرەكانی خۆراك".
سەرۆكی یەكێتی ھاوردەكاران ئاشكرای كرد: "بەشێكی زۆری ئەو خۆراكانە لە دەروازە سنوورییەكانی ئێران و توركیا ھاتوونەتە نێو ھەرێمی كوردستان".