ئەمریكا چەكەكانی یەپەگە دەباتەوە
وەزیری بەرگری ئەمریكا دڵنیایی دەداتە توركیا
K24 - ھەولێر
وەزیری بەرگری ئەمریكا دڵنیایی دەداتە توركیا، ئەو چەكانەی بۆ شەڕی دژی داعش داویانە بە یەكینەكانی پاراستنی گەل "یەپەگە" لێیان وەردەگرنەوە.
بە گوێرەی ئاژانسی ئەنادۆڵو، جێمس ماتیس وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، له نامه‌یه‌كیدا بۆ فكری ئیشك وه‌زیری به‌رگری توركیا، ئاشكرای كردووە "ئه‌و چه‌كانه‌ی لەلایەن ئەمریكا دراون به یه‌په‌گە، تۆماركراون و دوای سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا، لێیان وه‌رده‌گیرێته‌وه".
ئاژانسەكە ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە لە نامەكەدا وەزیری بەرگری ئەمریكا جەختیكردووەتەوە، كه رێوشوێنی چڕیان له‌باره‌ی ئاسایشی توركیا گرتووه‌ته‌به‌ر كه پێشتر وه‌زیری به‌رگری توركیا له‌وباره‌وه نیگه‌رانیی نیشاندابوو، ئاماژه‌ی به‌وه‌یشداوه كه مانگانه لیستی ئه‌و چه‌كانه‌ی دراون به یه‌په‌گه له راپۆرتێكدا ده‌درێته توركیا.
ھەر بە گوێرەی زانیارییەكانی ئەنادۆڵو "جێمس ماتیس، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، راوێژكاری سه‌ربازیی ئه‌مریكا له سووریا بۆ چاودێریكردنی ئه‌وه راسپێردراون كه ئه‌و چه‌كانه ته‌نها له سووریا به‌كاربهێنرێن".