سێ پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ له‌ سنه‌ كه‌وتنه‌ بۆسه‌ی پاسداران و شه‌هیدبوون

پێشمه‌رگه‌یه‌كیش برینداره‌

K24 - هه‌ولێر:

سێ پێشمەرگەی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە پارێزگای سنەی رۆژھەڵاتی کوردستان شەھیدبوون.

‏به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوێكی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشان، تیمێک لە پێشمەرگەکانی کۆمەڵە کە بە مەبەستی چالاکی و رێکخستنی حزبی لە ناوخۆ بوون, كه‌وتوونه‌ته‌ بۆسه‌یه‌كی ھێزەکانی ئێران و له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێكداداندا سێ پێشمەرگەیان شەھید بوون و یەکێکیش بە برینداری دەست ھێزە ئەمنیيەکانی ئێران کەوتووە.

كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێرانی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان ناوی سێ پێشمه‌رگه‌ شه‌هیده‌كه‌شی بڵاكردووه‌ته‌وه‌ به‌ناوه‌كانی سەباح حوسەین پەناهی، حامید سەیف پەناهی و بێهزاد نووری.

هه‌روه‌ها سەرچاوەیەکی باڵاش لە کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بۆ کوردستان24 رایگەیاندووه‌, هه‌ر له‌و شه‌ڕ و پێكدادانه‌ی پارێزگای سنه‌ یه‌كێك له‌پێشمه‌رگه‌كانیان بە برینداری دەست ھێزە ئەمنيیەکانی ئێران کەوتووە. 

دوای شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانیش سوپای پاسدارانی ئیران ڤیدیۆی كوژراوانی شه‌ڕه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی بڵاوكردۆته‌وه‌.