هه‌سه‌ده: ئه‌گه‌ر توركيا هێرش بكات به‌ره‌نگارى ده‌بينه‌وه
هه‌سه‌ده وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ده‌داته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسێكى باڵاى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات رايگه‌ياند، ئه‌گه‌رێكى زۆر هه‌يه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سه‌ربازى توند له نێوان سوورياى ديموكرات و سوپاى توركيا رووبدات.
به‌گوێره‌ى زانيارييه‌كان ئه‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وانه له ناوچه‌كانى باكوورى خۆرئاواى سووريا و له سنوورى كانتۆنى عفرين كه سوپاى توركيا رووى تێكردووه، ئه‌گه‌رێكى نزيكه.
ناسر حاجى مه‌نسوور، راوێژكارى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات بۆ ئاژانسى رۆيته‌رز رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر سوپاى توركيا هێڵه دياره‌كانى سنوور ببه‌زێنێت، ئه‌وا به دڵنياييه‌وه هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات به‌ره‌نگاريان ده‌بێته‌وه.
سوپاى توركيا به‌م دواييانه هێزى زياترى ره‌وانه‌ى ئه‌و ناوچانه كردووه، كه كه‌وتوونه‌ته نزيكى كانتۆنى عفرينه‌وه و هێزه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى لايه‌نگرى توركيا تێياندا باڵاده‌ستن.
ناسر حاجى مه‌نسوور گوتيشى: هێرشى توركيا بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات تێياندا باڵاده‌ستن، زيانى زۆر له شه‌ڕى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات ده‌دات.
گوتيشى: ئه‌گه‌ر توركيا په‌لامارى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات بدات، ئه‌وا؛ ناچار ده‌بين له شارى ره‌ققه‌وه هێز پاشه‌كشێ پێ بكه‌ين بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌لاماره‌كانى سوپاى توركيا.
ناردنى هێزى سه‌ربازى توركيا بۆ ناوچه هاوسنوورييه‌كانى سووريا، له كاتێكدايه به پشتيوانى ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات كه به هه‌سه‌ده ناسراوون ژماره‌يه‌ك گه‌ڕه‌كى ره‌ققه‌يان رزگار كردووه و له شه‌ڕێكى سه‌ختدان له‌گه‌ڵ داعش.