ئابوورى كوردستان بۆ بوون به دهوڵهت چییه؟ لهم راپۆرته وهڵامی ئهو پرسیاره دهدرێتهوه
كوردستان ئابوورى سهربهخۆی خۆی ههیه؟
K24 - ههولێر:
لە گەڵ نزیك بوونهوهی كات و ساتی رێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان، ھەندێك كەس پاساوی ئەوەیان ھێناوەتەوە كە گوایە كوردستان بنەمای ئابووری دەوڵەتی سەربەخۆی نيیە.
پسپۆرێكی بواری گرێبەستە نەوتیيەكان ئاماژە بەوە دەكات, نەوتەكەی كوردستان ئەوەندە ھەیە دەوڵەتێك پشتی پێ ببەستێ.
شارەزایەكی بواری كشتوكاڵیش دەڵێت: "كوردستان تەنیا لە رێگەی گەنمەوە دەتوانێ بنەمای ئابووری بەھێزی ھەبێ ئەگەر لە لایەن حكومەتەوە پلانی تایبەتی بۆ دابندرێ".