رووسنه‌فت له چەند ناوچەیەكی كوردستان به‌دوای نه‌وتدا ده‌گه‌ڕێت
K24 - ھەولێر
رووسنه‌فت له عه‌ینزاله و شه‌نگال تا سنووری سووریا و كه‌ركووك كاری گه‌ڕان به‌دوای نه‌وت و په‌ره‌پێدانی كێڵگه نه‌وتییه‌كان ده‌كات.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی فاینه‌نشاڵ تایمزی بریتانی، به‌پێی رێككه‌وتنی نه‌وتی نێوان هه‌رێمی كوردستان و رووسنه‌فت، ئه‌و كۆمپانیا رووسیه له 5 بلۆك كه زۆربه‌یان له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانن كارده‌كات.
ھەر به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه، رووسنه‌فت له كه‌ركووك و عیه‌نزاله و شه‌نگال تا ده‌گاته سنووری سووریا، هه‌م به‌دوای نه‌وتدا ده‌گه‌رێت و هه‌میش كێڵگه نه‌وتییه‌كان پێشده‌خات و به‌رهه‌میان زیاد ده‌كات.
رۆژی 2 حوزەیرانی 2017، گرێبەستێكی نەوتی لەنێوان ھەرێمی كوردستان و كۆمپانیای رووسنەفتی رووسی بۆ ماوەی 20 ساڵ واژووكرا.