ھەسەدە گوندێكی دیكەی رەققەی كۆنترۆڵكرد

ھێرشێكی داعش لە رۆژھەڵاتی رەققە تێكشكێندرا

K24 - ھەولێر

هێزەکانی سووریای دیموکرات (ھەسەدە) گوندێکی دیكەیان لە رەققە كۆنترۆڵكرد و هێرشێکی پێچەوانەی داعشیان تێکشکاند.

میدیاكانی ھەسەدە بڵاویانكردەوە، شەڕڤانان گوندی حوسێن ـیان لە رۆژئاوای رەققە کۆنتڕۆڵکرد و بەمەش زیاتر لە قوڵایی پایتەختی دیفاکتۆی داعش نزیک دەبنەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە بەری رۆژهەڵاتی رەققە، داعش هێرشێکی فراوانی هەڵگەڕاوەی کردە سەر شەڕڤانانی هەسەدە، بەڵام هێرشەکە تێکشکێندرا و 17 چەکدار کوژران و تەرمی هەشتیان کەوتنە دەست شەڕڤانان.