وێنه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د خرایه سه‌ر لیره‌ی سووریی
له ماوه‌ی 17 ساڵی حوكمڕانییه‌كه‌یدا یه‌كه‌مین جاره وێنه‌ی به‌شار ده‌خرێته سه‌ر دراوی لیره‌ی سووری
K24 - هه‌ولێر:
دوره‌ید درغام، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی سووریا ئاشكرای ده‌كات، سه‌رقاڵی ده‌ركردنی دراوێكی نوێن له جۆری 2000 لیره‌یی كه به‌رامبه‌ره به 4 دۆلاری ئه‌مریكی.
ئه‌و دراوه نوێیه‌ش وێنه‌ی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سووریای له‌سه‌ر چاپ كراوه‌و جاری یه‌كه‌مه له ماوه‌ی 17 ساڵه‌ی حوكمڕانی به‌شار ئه‌سه‌د و جه‌نگی 6 ساڵه‌ی وڵاته‌كه بۆ لادانی له حوكم، وێنه‌كه‌ی ده‌خرێته سه‌ر دراوی لیره‌ی سووریی.

له كاتێكدا زۆر كه‌س ئه‌و هه‌نگاوه وه‌ك هه‌ره‌سهێنانی نرخی لیره‌ی سووری له یه‌ك ده‌ده‌نه‌وه، به‌ڵام دوره‌ید درغام بۆچوونانه ره‌تده‌كاته‌وه‌و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مرۆ 2/7/2017 رایگه‌یاند " دراوه‌كه ناتوانریت ساخته بكرێت و بۆ جێگرتنه‌وه‌ی هه‌ندێك له دراوه‌كانی ئێستایه كه له به‌رده‌ستدان".
.jpg)
بانكی ناوه‌ندی له ماوه‌ی 6 سالی رابردووی جه‌نگه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك دراوی كاغه‌زی نوێی له شیوه‌و بڕی جیاواز ده‌ركردووه، هه‌موو دراوه‌كان وێنه‌ی سیمبوول و شوێنه‌واره دیرین و مێژووییه‌كان و كه‌سایه‌تییه ناسراوه‌كانی مێژووی سووریای له‌سه‌ره و یه‌كه‌مجاره وێنه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌خرێته سه‌ر دراوی لیره‌ی سووریی.