هه‌سه‌ده هه‌زار شه‌ڕڤانى ديكه‌ى ره‌وانه‌ى شه‌ڕى ره‌ققه كرد
ئه‌و يه‌كه نوێيانه‌ى ره‌وانه‌ى خۆرهه‌ڵات و خۆرئاواى ره‌ققه‌ى پايته‌ختى داعش كردووه.
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات، هه‌زار شه‌ڕڤانى ديكه‌ى له هێڵه‌كانى پێشه‌وه‌ى شه‌ڕى داعش له ناو ره‌ققه جێ‌گير كرد.
هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده)، ئه‌و يه‌كه نوێيانه‌ى ره‌وانه‌ى خۆرهه‌ڵات و خۆرئاواى ره‌ققه‌ى پايته‌ختى داعش كردووه.
نووسينگهى راگه‌ياندنى هه‌سه‌ده رايگه‌ياند، ئه‌و هێزه نوێيانه خولى راهێنانيان له سه‌ربازگه‌كاندا ته‌واو كردووه.
گوتيشى: بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و هێزه نوێيانه به هاوكارى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعشه.
روونيشيكرده‌وه، ئامانجيان ئه‌وه‌يه پێشڕه‌وى زياتر بكه‌ن و گه‌ڕه‌كى ديكه‌ى ره‌ققه رزگار بكه‌ن.
ئه‌مڕۆش هه‌سه‌ده له ناو ره‌ققه توانى بازارى هال له خۆرهه‌ڵاتى شاره‌كه له ده‌ستى چه‌كدارانى داعش رزگار بكات.
چالاكانى سووريا له رێى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانه‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، له ئێستادا شه‌ڕێكى سه‌خت له ناو گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كانى ره‌ققه ده‌گوزه‌رێت.
چه‌كداره‌كانى داعش ژماره‌يه‌ك هێرشى پێچه‌وانه‌يان ئه‌نجامداوه وه‌ك هه‌وڵێك بۆ راگرتنى پێشڕه‌وييه‌كانى هه‌سه‌ده، به‌ڵام تێكشكێنراوون.
هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات، كه يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل بڕبڕه‌ى پشتيانه له 6ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2016ه‌وه هێرشى بۆ سه‌ر چه‌كدارانى داعش له ره‌ققه ده‌ستپێكردووه به ئامانجى كۆتايهێنان به ناوه‌ندى ده‌سه‌ڵاتدارێتى داعش له سووريادا.
هه‌سه‌ده، ئه‌و ئۆپراسيۆنه‌ى ناوناوه توڕه‌يى فورات و 30 هه‌زار شه‌ڕڤان تێيدا به‌شدارى ده‌كه‌ن، كه له كورد و عه‌ره‌ب و توركمان پێكدێن و هه‌موويان له ژێر يه‌ك ئاڵادا شه‌ڕى داعش و به‌ره‌ى نووسره و گرووپه تيرۆريستييه‌كان ده‌كه‌ن.
به‌ره به‌يانى 6ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2017، هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات شه‌ڕى يهكلاكهرهوهى ره‌ققه‌يان ده‌ستپێكردووه، كه ناويان ناوه جه‌نگا مه‌زن.