"گۆڕانكاری لە كوالێتی بەنزین دەكرێت"
ھۆكاری سوتانی فیول پەمپی ئۆتۆمبێل ئاشكرا كرا
K24 - ھەولێر
ماوه‌ی مانگێكه ئاستی كوالێتی پێكهاته‌كانی به‌نزین له هه‌رێمی كوردستان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تاقیگه‌ی ناوه‌ندی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت، كوالێتی به‌نزین باشتر بووه.
گه‌یلان جه‌مال ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری تاقیگه‌ی ناوه‌ندی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان به كوردستان24 راگه‌یاند، به‌راورد به پێشووتر كوالێتی به‌نزین زۆر باشتربووه، چونكه رێوشوێنی تونتر گیراوەتەبەر.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، رێژی په‌ستانی هه‌ڵم كه به (ئاڕ بی تی) ناسراوه له‌ناو به‌نزین كه‌مكراوەتەوە، به ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی بڵقی هه‌وا له‌ناو به‌نزین، كه زیانی زۆر به فیول په‌مپی ئۆتۆمبێل ده‌گه‌یه‌نێت و دەبێتە ھۆی سوتانی فیول پەمپ، جگه له‌وه‌ش ئۆكتانی ساخته‌یان تا راده‌یه‌كی باش كۆنترۆڵكردوه و ئۆكتانی راسته‌قینه‌یان به‌رزكردوەته‌وه، ئه‌وه‌ش بووەته هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی وه‌ستانی فیول په‌مپی ئۆتۆمبێله‌كان.