سوپای ئه‌مریكا ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌په‌گه‌ی ته‌نیوه
7 بنكه‌ی سه‌ربازی له رۆژئاوای كوردستان دامه‌زراندووه‌و نزیكه‌ی 1300 سه‌رباز له‌و بنكانهدان
K24 - هه‌ولێر:
سوپای ئه‌مریكا 7 بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكی له ناوچه كوردییه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی و یه‌په‌گه هه‌یه و به‌رپرسه كورده‌كانی ناو ئه‌و هێزانه‌ش هه‌واڵه‌كه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه.
سیپان حه‌مۆ، فه‌رمانده له یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل به رۆژنامه‌ی "شه‌رقولئه‌وسه‌ت"ـی راگه‌یاندووه" سوپای ئه‌مریكا، 7 بنكه‌ی سه‌ربازی و فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی له‌و ناوچانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی رووباری فورات كه له ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" دان دامه‌زراندووه‌و دیارترینیان فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی پێشكه‌وتووه له شاری كۆبانێ".
هه‌روه‌ها له لیسته‌كه‌دا دوو فرۆكه‌خانه‌ش له حه‌سه‌كه و قامیشلۆ هه‌ن و یه‌كێكی دیكه له دێرك و فرۆكهخانهیهكی دیكه له گرێ سپی سنووری توركیادایه. جگه له‌وانه‌ش ده‌سته‌ی سه‌ربازییان له منبجی گونده‌واری حه‌له‌ب هه‌یه و كۆی گشتی سه‌ربازانی ئه‌مریكی له‌و 7 بنكه‌یه‌دا ده‌گاته نزیكه‌ی 1300 سه‌رباز كه له چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ده‌جه‌نگن.
جگه له‌و 7 بنكه‌یه‌ش، سه‌ربازگه‌یه‌كی دیكه‌یان له ته‌نه‌فی سه‌ر سنووری سووریا - عێراق - ئوردن هه‌یه و سه‌ربازگه‌ی زهقف له باكووری ته‌نه‌ف به ئاراسته‌ی شاری بوكه‌مال دامه‌زراندووه، هه‌ر چه‌نده دهنگوباسی ئه‌وه له ئارادایه ئه‌و بنكه‌یه‌یان بگوازرێته‌وه بۆ ناوچه‌ی شه‌دادی له گونده‌واری حه‌سه‌كه له نزیك دێره زوور.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی یه‌په‌گه رایگه‌یاندووه " ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنی توركیا له ناوچه‌كانی عه‌فرین، كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر جه‌نگی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری ره‌ققه له ده‌ست چه‌كدارانی داعش ده‌بێت".
حه‌مۆ گوتوویه‌تی " رووسیا و رژێمی سووریا كه زۆر باسی سنوور و سه‌روه‌ری ده‌كه‌ن، به‌ڵام لێیگه‌ڕاون بۆ ده‌ستوه‌ردانی توركی و به ئاره‌زووی خۆی بۆردوومانی گونده‌واری حه‌له‌ب ده‌كات، ئه‌وه‌ی هیچ هه‌ڵوێستێكیان هه‌بێ، ئه‌وه روونه كه له ژێره‌وه جۆره هه‌ماهه‌نگییه‌ك هه‌یه و توركیا یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل به "تیرۆریست" ده‌زانێت".